• ناردنی دووسەد تون دەرمان و کەرەستەی پزیشکی  لە ئێرانەوە بو عەتباتی عالیاتی ئێراق

سەرۆکی ناوەندی پزیشکی حەج و زیارەتی مانگی سووری ئێران وتی : دووسەد تون دەرمان و کەرەستەی پزیشکی ئێران لەوان چوارسەد چەشن دەرمان و هەشتا چەشن کەرەستەی پێویست، ڕۆژی چوارشەممە بۆ عەتباتی عالیاتی ئێراق، هەناردە کرا.

بەپێی  ڕاپۆرتی ئیرنا، سەید عەلی  مەرعەشی، لە پەراوێزی ناردنی  لۆری مانگی سوری ئێران بۆ عەتباتی عالیاتی ئێراق وتیشی : دوازدە هەزار کەس لەوان فریاگوزاران، پسپۆڕان و هاوکارانی  مانگی سوری ئێران لە پێکهاتەکانی جەماوەرین کە بۆ فریاگوزاری لە ئێراق، ڕەوانە دەکرێن.

مەرعەشی  ژوماری بنکەکانی  مانگی سوری  ئێرانی لە عەتباتی عالیاتی ئێراق چل بنکە ڕاگەیاند و وتیشی :  یەکەم  تاقمی وەڕێ خستنی  نەخۆشخانەکانی مانگی سوری ئێران  دوێنێ  سێ شەممە بۆ ئێراق نێردران و تاقمەکانی دیکەش  لە ڕۆژانی داهاتوو بەرەو ئەم وڵاتە دەکەونە ڕێ.

بیستەمی مانگی سەفەریی  1440ی  کۆچی ، ئەربەعینی شەهادەتی حەزرەتی ئیمام حسێن (ع) ئیمامی سێیەمی شیعەکانی جیهان و یارەکانی بەوەفای  بەڕێزیان لە سارای کەربەلایە.

ملوێنان زیارەتکار لەسەرانسەری جیهان  ئەو ڕۆژە بۆ ئامادەبوونی لە ڕێ وڕەسمی ئەربەعینی حسێنی  دەگەنە شاری کەربەلا لەباشووری ئێراق .

بەپێی ئامارەکانی ڕەسمی سەرچاوەکانی ئێراقی  نیزیکەی چواردە ملوێن زیارەتکار لە ڕێ وڕەسمی ئەربەعینی ساڵی 2017 بەشدارییان کرد.

سەرپەیڤ

Oct 10, 2018 20:33 Asia/Tehran
بۆچوونت