• ئایەتوڵڵا ئامولی لاریجانی : توانایی مووشەکیی ئێران  بۆ ئەمریکا  وەک  پرسێکی لێ هاتووە

سەرۆکی هێزی دادی ئێران وتی :کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ ئەوەندە هێزی بەرگرییەکەی بەهێزە کە توانایی مووشەکی ئێران بۆ ئەمریکا وەک پرسێکی گرینگی لێ هاتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  ئایەتوڵڵا  سادق ئامولی لاریجانی  ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای داد، بە ڕاگەیاندنی ئەمەی  مووشەک،  هێمای  دەسەڵاتی بەرگرییانەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە وتی ک ئێران  هیچ کات دەستی بەشەڕ نەکردوە بەڵام هەمیشە بۆ بەرگری کردن لە خۆی ئامادەیە.

ئایەتوڵڵا  ئامولی لاریجانی بە ئاماژەدان بە پیلانگێڕی ئەمریکا بۆ زەبر دان لە ئێران وتیشی :  بایکۆت و هەوڵی دەروونی تەنیا کارێکە  کە دوژمنان بۆ زەبردان لە  ئێران  کەڵکی لێ وەردەگرن.

سەرۆکی هێزی دادی ئێران پێداگری کرد : هەموو گوشارەکان، دەنگۆ و شایعە، تێک شکاندنەکان، هەڕەشە و بایکۆتەکان بە دژی ئێران ، بە هاتنی خەڵک بۆ نێو گۆڕەپانەکان  پووچەڵ   دەبێتەوە.

 

سەرپەیڤ

Oct 10, 2018 20:34 Asia/Tehran
بۆچوونت