• ڕەحمانی فەزلی: هاوکاریی ئێران و تورکیا بۆ دابین کردنی ئاسایشی سنووری  کارتێکەر بووە

وەزیری ناوخۆی ئێران وتی : هاوکاریی ئێران و تورکیا بۆ دامەزراندنی ئاسایشی سنووری دوو وڵات کارتێکەربووە .

 بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، عەبدوڕەزا رەحمانی فەزلی  وەزیری ناوخۆی ئێران  کە بە ئامانجی پەرەی هاوکاریی دوولایەنە لە کاروباری سیاسی و سنووری و لەسەر بانگێشتنی وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەمڕۆ پێنج شەممە سەردانی ئەنقەرەی کردووە، هاوکاریی دوو وڵات لە پاراستنی  ئاسایشی سنوورەکان و پێشگیری  لە قاچاخی  کاریگەر وەسف کرد و وتیشی : لەگەڵ کاربەدەستانی تورکیا سەبارەت بە پەرەی هاوکاریی سنوری ، بەرەنگار بوونەوەی قاچاخی مرۆڤ و ماددەی هۆشبەر و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم ، بیروڕا دەگۆڕێتەوە.

وەزیری ناوخۆی ئێران  بڕیارە  لەم سەفەرە یەک ڕۆژەیەی دا لەگەڵ سلێمان سویلو  وەزیری ناوخۆی تورکیا  دیدار بکات و سەبارەت بە پەرەی هاوکارییەکانی دوو لایەنە بیروڕا بگۆڕێتەوە.

 ڕەحمانی فەزلی  دوای دیدار و وتووێژ لەگەڵ وەزیری ناوخۆی  تورکیا  دەچێتە شاری قونیە و سەردانی گڵکۆی مەولانا  شاعیری ئێرانی لەم شارە ، دەکات.

سەرپەیڤ

Oct 11, 2018 16:14 Asia/Tehran
بۆچوونت