• سەرەخۆشی بە بۆنەی ساڵوەگەڕی شەهادەتی ئیمام ڕەزا (ع)

سبەینێ  سیی سەفەری ساڵی هەزاروچوارسەدوچلی  کۆچی مانگی ڕێککەوتی هەشتەمی نوامبەری دووهەزار و هەڤدە  ، ساڵوگەڕی شەهادەتی حەزرەتی ئیمام ڕەزا ع ئیمامی هەشتەمی شیعەکانی جیهانە.

.حەزرەتی ئیمام ڕەزا ع لە ساڵی سەدو چل وهەشتی کۆچی مانگی لە شاری مەدینە لەدایک بوو ولە دوایین ڕۆژی مانگی سەفەری ساڵی دووسەدو سێ کۆچی مانگی شەهید کرا. دەورانی ژیان وئیمامەتی حەزرەتی ئیمام ڕەزا ع ، دەوران وسەردەمی پەرەسەندنی هۆگری خەڵک بە ئالوبەیتی عیسمەت وتەهارەت ع وپەرەی بنکەکانی جەماوەری بنەماڵەی ئالوبەیتی عیسمەت وتەهارەتە. بە پەرەسەندنی هۆگری خیڵک بە ئیمامی هەشتەمی شیعەکانی جیها ن ع مامون خەلیفەی عەبباسی بە دەسیسەو فڕوفێڵ ، ئەو بەڕێزەی ژەهرخواردوو کردو شەهید ی کرد. خەڵکی ئێرانی ئیسلامی لە شەو ڕۆژی ساڵوگەڕی شەهادەتی حەزرەتی ئیمام ڕەزا ع بە بەشداری لە حوسینیەکان، مزگەوتەکان ، گڵکۆی پاکی ئەو حەزرەتە لەمەشهەد لە باکووری ڕٶژهەڵاتی ئێڕان وگڵکۆی پاکی حەزرەتی مەعسومە س ، لە شاری پیرۆزی قوم تازیەداری دەکەن. ڕێکخراوی سەداوسیمای کۆماری ئیسلامی ئێران هاتنی ساڵوگەڕێ شەهادەتی حەزرەتی ئیمام ڕەزا ع لەهەموو موسوڵمانان وئازادیخوازانی جیهان سەرەخۆشی دەکات.

 

Nov 07, 2018 20:17 Asia/Tehran
بۆچوونت