• خەرازی: گەلی ئێران ، یەکگرتوو لەبەرامبەر گەف وگوشاری ئەمریکا دا وەستاون

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پێوەندی دەرەوەیی ئێران وتی : سەرباری هەندێ گرفت کەلەبەر بایکۆتەکانی ئەمریکا بە دیهاتوون، گەلی ئێران بە شێوەیەکی یەکگرتوو لەبەرامبەر گوشارەکانی واشینگتۆن وەستاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی  هەینی هەواڵدەریی مێهر،  سەید کەمال خەڕازی  لە کۆبوونەوە لەگەڵ کەسایەتییەکان و بلیمەتانی سیاسی ئوتریش لە ڤیەنا،  وێڕای شیکردنەوەی  پرسەکانی ناوچە و پێوەندیی ئێران و ئەورووپا وتی : گەلی ئێران بە سەرنجدان بە سەرچاوەکان و توانایی ناوخۆیی و هەروەها یارمەتی وڵاتانی دۆست و هەروەها سازوکاری ئەورووپی، زاڵ دەبێ بەسەر گرفت و بایکۆتەکانی ئەمریکا  . 

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پێوەندی دەرەوەیی ئێران، هەروەها وڵامی ئامادەبووان لەم کۆبوونەوەیە لەوان سەرۆکی  کۆمیسیۆنی سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیس، وەزیری بەرەڤانی ، ژومارێک نوێنەرانی پەرلەمانی  ئوتریش و ئەورووپا و سەرۆک دامەزراوەکانی لێکۆڵینەوەیی سیاسی و نێودەوڵەتی ئوتریش  سەبارەت بە پرسەکانی سوریا، ئێراق، یەمەن و پێوەندی ئێران و ئەورووپا و هەروەها  کارتێکەری بەسەر ئابووریی ئێران و چۆنیەتی بەرەوڕووبوونەوەی دەوڵەتی  ئێران لەگەڵ ئەم ڕووداوانەی ، دایەوە.

سەرپەیڤ

Nov 09, 2018 15:03 Asia/Tehran
بۆچوونت