Nov 13, 2018 20:48 Asia/Tehran
  • خولی نوێی وتووێژ و دیالۆگی سیاسی ئێران و هۆلەند لە تاران

جێگرانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و هۆلەند لەبارەی پرسە دوو قۆڵیی، ناوچەیی و جیهانییەکان دیدار و وتووێژیان کرد.

بەپێی ڕاپۆری ئیدارەی گشتیی دیپلۆماسی میدیایی وەزارەتی دەرەوە، سەید عەبباس عێراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لەدیدار لەگەڵ "ئەندرە هاسپلز"ی هاوشانە هۆلەندییەکەی لە تاران، وتی: ئەمریکا بە ڕەچاوکردنی کردەی یەکلایەنەو نایاسایی خۆی لە چوونەدەری لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیش بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی بەزاندووەو لایەنەکانی دیکەش بۆ پێشێلکردنی، هان دەدا.

عێراقچی بە شیکردنەوەی سیاسەتە ناوچەییەکانی ئێران وتی: سیاسەتی ئێران بەپێچەوانەی ژمارێک وڵاتی ناوچە ، کە بەهەڵەی سیاسی خۆیان ناوچەیان بەرەوڕووی گرفت و کێشەی جۆراوجۆر کردووە، پاراستنی سەقام و پەرەی ئاسایش لەناوچەیە.

هاسپلزیش کە بۆ بەڕێوەچوونی خولی نوێی وتووێژ و دیالۆگی سیاسی، سەردانی تارانی کردووە، وتی: هۆلەند وەک ئەندامی یەکێتی ئوروپا و ئەندامی ناهەمیشەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان داکۆکی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەکاو جێ بەجێ کرانی میکانیزمی ئاڵووێرە بانکییەکان و سودوەرگرتنی ئێران لە بەرژەوەندییەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی شێلگیرانە پێوشوێن دەگرێ.

سەرپەیڤ

بۆچوونت