• باڵوێزی ئێران لە کابول : ئاشتی لە ئەفغانستان بووەتە داواکارییەکی گشتی

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئەفغانستان وتی : کۆتایی شەڕ و کێشە و دەسڕاگەیشتن بە ئاشتی بووەتە داواکارییەکی گشتی لە ئەفغانستان .

بەپێی ڕاپورتی هەواڵدەریی ڕادیوتەلەفزیون، محەممەد ڕەزا بەهرامی  باڵوێزی  ئێران لە ئەفغانستان لە پرێس کۆنفرانسێکی  ناوچەیی  باڵوێزانی ئاشتی لاوان لە کابول ڕایگەیاند:

وتووێژ و ئاشتی دەسپێردرێتە دەوڵەت و خەڵکی ئەفغانستان و لە دەستهاتی چەند ساڵەی دەوڵەتی ئەفغانستان لەمبارەوە ، کەڵک وەردەگیردرێ.

بەهرامی وتی : شەڕ لە ئەفغانستان ڕێگەچارەی سەربازی نییە و ئەم وڵاتە نابێ تێکەڵی شەڕوتێکهەڵچوونی بیانی بێت و لە دزەکردنی ناکۆکییەکانی دەرەوەیی بۆ نێو ئەفغانستان پێشگیری بکرێت .

باڵوێزی ئێران لە ئەفغانستان وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ یارمەتیدان بە دامەزرانی ئاشتی پاوەجێ  لە ئەفغانستان ئامادەیی تۆکمە وتەواوی هەیە و لە  هیچ هەولێک لەمبارەوە درێخی ناکات.

بەهرامی وتی  : دەبێ  پرسگەلێکی وەک درێژەی مانەوەی هێزی بیانی لە ئەفغاستان، بەرهەم و بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر و چالاکی تاقمە توندڕەوەکان، ئاشکرا بێت.

لە کۆنفرانسی دوو ڕۆژەی ناوچەیی کە باڵوێزانی  ئاشتی لاوی ئەفغانستان، ئێران، پاکستان و تاجیکستان بەشداران، سەبارەت بە دامەزرانی ڕێکارەکانی ئاشتی وسەقام لە ئەفغانستان وتووێژکرا.

 

سەرپەیڤ

Dec 05, 2018 17:41 Asia/Tehran
بۆچوونت