• وەزیری نەوتی ئێران : کەمبوونی بەرهەمی نەوت لەبارودۆخی ئێستا، هێڵی سووری ئێرانە

وەزیری نەوتی ئێران وتی : بەشداریی کردنی ئێران لە کەمکردنی داهاتی نەوت لە بارودۆخی ئێستا دا، هێڵی سووری کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا،  بیژەن نامدار زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنج شەممەی ئەندامانی ڕێکخراوی وڵاتانی بنێری  نەوت واتە ئوپێک لە ڤیەنای پێتەختی ئوتریش، لە وتووێژ لەگەڵ  کەناڵی سی ئێن ئێن   ی  ئەمریکا وتیشی :   لە مانگەکانی ڕابردوودا ێئران نەوتێکی زۆرتری بەرهەم نەهێناوە و ئەرکی ئێران نییە کە ئەم ڕەوشە بەڕێوبەرایەتی بکات  . 

وەزیری نەوتی ئێران وتیشی ک وڵاتانێک کە نەوتێکی زۆرتریان بەرهەم هێناوە و بازاڕیان بە نەوتی  زۆرتر تووشی ڕووخان کردووە، دەبێ  ڕەوشی ئێستا بەڕێوەبەرایەتی  بکەن و ئێران  هیچ بەرپرسایەتییەک لەبەرامبەر ئەم ڕەوشە قەبووڵ ناکات.

نامدار زەنگەنە  پێداگری کرد : ئێران دەبێ لە هەرچەشنە بڕیارێک بۆ کەمکردنی بەرهەمەکانی بێ بەش بکرێت  . 

سەد و حەفتاوپێنجەمین کۆبوونەوەی ئەندامانی ڕێکخراوی وڵاتانی بنێری نەوت واتە ئۆپێک  ڕۆژی پێنج شەممە دوای حەوت کاتژمێر  وتووێژ لە ڤیەنا، کۆتایی بە کاری خۆی هێنا و درێژەی وتووێژەکان خرایە ئەمڕۆ  هەینی.

Dec 07, 2018 15:49 Asia/Tehran
بۆچوونت