• روحانی : ئێران ، گەورەترین قوربانیی تیرۆریسمە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی : رووداوە تیرۆریستیەکان بچوکترین کێشەی نەخستووەتە بەردەم ورە و ئیرادەی حکومەت و گەلی ئێران بۆ بەرنگاربوونەوەی بێوچان لە دژی چەشنەکانی تیرۆریسم و نەیخستووە .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی سەدا وسیما ، حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ێئران ئەمڕۆ شەممە لە ئاهەنگی کرانەوەی دوهەمین کۆنفڕانسی سەرۆک پەرلەمانەکانی شەش وڵاتی ناوچەکەدا بە ئاماژە بەوەی کە کۆماری  ئیسلامیی ئێران لە سەرەتای دامەزرانیەوە تا ئێستا وەک گەورەترین قوربانیی تیرۆریسم ئەگەرچی رووبەڕووی دیاردەی وەیشوومی تیرۆریسم بووەتەوە وتی : ئێران لەم سۆنگەوە زیاری گیانیی و ماڵیی قورسی بەرکەوتووە .

سەرۆک ۆماری ئێران گوتی : هەنگاوە تیرۆریستیەکانی وەک بۆمب نانەوەکانی ساڵی 1981 و شەهیدبوونی زیاتر لە 17 هەزار کەس لە خەڵکی ئاسایی لە 40 ساڵی رابردوودا بە دەستی گروپە تیرۆریستیەکان کە ئێستا لە لایەن حکومەتە رۆژاواییەکان لە ئوروپا و نەمریکا داکۆکیان لێدەکرێ ، لەم خەسار وزیانانەن .

روحانی وتیشی : شەهیدبوونی زانستوەرانی ناڤۆکی لە سەرەتاکانی ئەم دەیە بە دەستی دەستوپێوەندە تیرۆریستەکانی حکومەتە بیانیەکان ، پەلاماری تیرۆریستیی داعش لە ساڵی 2017 بۆسەر مەجلسی شۆڕای ئێسلامیی ئێران ، رووداوی تیرۆریستیی ئەم دواییانە لە  ئەهواز و هەروەها رووداوی تیرۆرستیی دوو رۆژی رابردوو لە چابەهاریش لە زیانەکانی ئێران لە ترۆریسمە .

سەرۆک کۆماری ئێران بە خستنەڕووی هەشت رێکار بۆ هاتنەدی ناوچەیەکی بەهێزتر جەختی کردەوە : تاران بۆ بەشداری کردن لە بنیاتنانەوەی ئەم ناوچە بەهێزترە ئامادەیە .

روحانی پێی داگرت : وڵاتێک کە شەڕی تیجاری لە گەڵ چین وەڕێخستووە ، تانە و تەشەر لە پاکستان ئەدا ، سوکیەتی بە ئەفغانستان دەکات ، هەڕەشە لە روسیا دەکات و ئێران بایکۆت دەکات ، تاوانباری ریزی یەکەمە لە شکاندنی پێوەندیەکان و ئێمە لە هەمبەر ئەمریکادا ڕادەوەستین .

روحانی دواجار گوتی : لە هەرکوێ ئەمریکا لە تێکدانی کۆمەڵگاکاندا بەربەشی هەبێ ، ڕێگا نادەین لە تێچووی زیان و خەسارەکان و وێرانیەکان رابکات .

سەرپەیڤ

Dec 08, 2018 11:58 Asia/Tehran
بۆچوونت