Dec 09, 2018 20:48 Asia/Tehran
  • زەریف: وتووێژ و هاوکاری بۆ ناوچە پێویستە

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لەنێو تویتەرەکەی دا بەڕاگەیاندنی ئەمەی زلهێزان تەنیا بۆ ناوچە شەڕ و بەدبەختیان بە دیهێناوە ، وتی : ئێستا لەناوچەدا پێویست بە سەرۆکێکی دەسەڵاتدار نییە بەڵکوو پێویستمان بە ناوچەیەکی بەهێز هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون،  محەممەد جەواد زەریف  وێڕای بڵاو کردنەوەی قسەکانی  حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆبوونەوەی سەرۆک پەرلەمانەکانی  شەش وڵاتی ناوچە  کەلەودا لەسەر پێویستی وتووێژی نێوان وڵاتان پێداگری کراوە، وتی : ناوچە ئێستا پێویستی  بە وتووێژ، ڕێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان، گۆڕان پەزیری، دانانی توڕی ئاسایشی، هاوکاری و پێوەندی زۆرتری گەلان لەگەڵ یەکترە.

روحانی ڕۆژی شەممە لە دووهەمین کۆنفرانسی سەرۆک پەرلەمانەکانی ئێران، ئەفغانستان، پاکستان، تورکیا، چین و ڕووسیا لە تاران بە ڕادەست کردنی هەشت ڕێکار بۆ هاتنە دی ناوچەیەکی بەهێزتر ، لەسەر پێویستی  بەهێزکردنی  پێوەندی دوو و  چەند لایەنە، سازکردنی تۆڕی ئاسایشی  لەگەڵ دراوسێکان و ڕێزگرتنی بەرامبەر  بەسەروەری نیشتمانی ،  پێ وشوێن گرتنی دیپلوماسی چەند لایەنە ، هەوڵدان بۆ هاوکاری لەبواری ئاشتی نانەوە و بردنەسەری ئاڵ و وێری گەشتیاری، زانستی و فەرهەنگی، پێداگری کرد.

بۆچوونت