Dec 10, 2018 11:53 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی چوارەمین دانیشتنی پرۆتۆکۆلی دابینکرانی هێمنیی دەریاگەڕیی دەریای خەزەر لەتاران

چوارەمین دانیشتنی تاووتوێی هاوکاریی دابینکرانی هێمنیی دەریاگەڕی لە دەریای خەزەر بەئامادەبوونی شاندی نوێنەرایەتی وڵاتانی ئێران، کۆماری ئازەربایجان، قەزاقستان، ڕووسیاو تورکەمەنستان لە تاران دەس پێ کرا.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، لەو دانیشتنە دوو ڕۆژیەدا، دابینکرانی هێمنی دەریاگەڕیی بریتی لە؛ هێمنیی پاپۆڕگەلی گەمییەوانی لەدەریای خەزەر و هەڵمەتی دەریایی وهەروەها سودوەرگرتن لە پتانسێلە مافەوانییەکان بۆ کۆنترۆڵ و پشکنینی کەشتیەکان، تاووتوێ دەکرێ.

پاراستن و بەرزکردنەوەی ئاستی هێمنیی دەریاگەڕیی لە دەریای خەزەر و پاراستنی ژینگەکەی، وەک گەورەترین دەریاچەی جیهانیش گرینگی و ئەولەویەتی تایبەتی هەیەو دەسڕاگەیشتن بەو ئامانجە تەنیا بە ئیرادەی جیددی وهاوکاریی نزیکی نێوان وڵاتانی ناوچەو تەبایی لە ڕەچاوکردنی یاساوڕێساکاندا، مسۆگەر دەبێ.

سەرپەیڤ

بۆچوونت