Dec 16, 2018 21:12 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی زەریف لە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە جیهان و ناوچە

وەزیری دەرەوەی ئێران جارێکی تر ڕەخنەی گرت لە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە جیهان و ناوچە .

محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە نێو تویتەرەکەی دا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی بایکۆتی دژە ئێران  هیچکات کارتێکەر نەبووە، نووسی :  دوژمنانی ئێران دەبێتە  هۆی زەبر وێ کەوتن لەخەڵکی ئاسایی بەڵام سیاسەت ناگۆڕێ . 

زەریف نووسی : گۆڕینی سەدوهەشتا دەرەجەیی هەڵوێست گرتن لەلایەن ئەمریکا بوو کە ئەگەری پێشکەوتنی وتووێژی ئەورووپا لەگەڵ ئێرانی دەستەبەرکرد، ئەمرۆژیش هەر ئەو بووژانەوانە لە ئارادایە.

لەپەیامی تویتەری وەزیری دەرەوەی ئێران کەلە پەراوێزی کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی دەوحە بڵاو کرایەوە، ڕاگەیەندراوە: ئێران و تاقمی سێ وڵاتی ئەورووپی و دوو لە پشتی مێزی وتووێژن، ئەمریکا بڕیاری دا پاشگەز بێتەوە و تووی  بشێوی  بچێنێ.

وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی دەوحە لە قەتەر ئامادەبووە.

زەریف تائێستا لەگەڵ شێخ عەبدوڵڵا بن ناسر ئالی سانی سەرۆک وەزیران و محەممەد بن عەبدوڕەحمان ئالی سانی  وەزیری دەرەوەی قەتەر و مەولوود چاووش ئوغلو  وەزیری دەرەوەی  تورکیا دیدار و وتووێژی کردووە.

کۆبوونەوەی دوو ڕۆژەی دەوحە لە ژێرناوی  پێکهاتنی سیاسەت لە جیهان ، پێکەوە گرێ دراوە، لەگەڵ زاڵ بوون بەسەر ئاسایش، ئاشتی و نێوبژیڤانی، گەشەی ئابووری و ڕەوتەکان و ڕاپۆرتەکان،  بەڕێوە چوو . 

سەرپەیڤ

بۆچوونت