Dec 16, 2018 21:14 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی هاوبەشی ئابووریی ئێران و بەسرە

کۆبوونەوەی ئابووری ئێران و پارێزگەی بەسرە بە ئامانجی لێکدانەوەی دەرفەتی بازرگانی دوولایەنە، بە ئامادەبوونی دەیان چالاکی ئابووری لەبەسرە لەباشووری ئێراق ، بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاپۆرتی رۆژی  یەکشەممەی ئیرنا، شاندێک لە باڵوێزخانەی ئێران لەبەغدا بەسەرۆکایەتی ئیرەج  مەسجدی  باڵوێزی ئێران، ئەسعەد عەیدانی پارێزگاری بەسرە، 120 چالاکی بازرگانی و ئابووری و سی و چوار کۆمپانی لە ئێران لە کۆبوونەوەی هاوبەشی  ئابووریی ئێران و ئێراق، ئامادە ببوون.

بەوتەی باڵوێزی ئێران لە ئێراق، کۆبوونەوەی ئابووری لە بەسرە بە ئامانجی  جێبەجێ کرانی ڕێککەوتن لەنێوان  لایەنەکانی ئێرانی و ئێراقی و پەرەی هاوکارییەکان لەبەشەکانی جۆربەجۆری  ئابووری لەوان ماڵ ، پیشەسازی، کشت و کاڵ، پێوەندی و کارەبا و وزە، بەڕێوە چووە.

پارێزگاری بەسرە ش  وتی ئەم پارێزگەیەی ئێراق، هەموو کات خوازیاری پەرەی هاوکاریی ئابووری لەگەڵ هەموو دراوسێکان بەتایبەت کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

بایخی ئاڵ و وێری  بازرگانی نێوان ئێران و ئێراق، نیزیکەی دوو میلیار دولارە.

بۆچوونت