Dec 17, 2018 07:29 Asia/Tehran
  • پێداگریی باڵوێزی ئێران لە عێراق لەسەرپەرەی ئاڵووێری بازرگانی نێوان دوو وڵات

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق جەختی کرد لەسەر پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندیی بازرگانی و ئابوری نێوان دوو وڵات.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "ئیرەج مەسجدی" دوێنێ یەکشەممە لە کۆبوونەوەی هاوبەشی ئابوریی ئێران و عێراق لە شاری بەسرە، هیوای خواست؛ قەبارەی ئاڵووێری بازرگانی لەگەڵ عێراق لەساڵانی داهاتوو بگاتە بیست ملیارد دۆلار.

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق وتی: بارستای ئاڵووێری تیجاری و هەناردەی غەیرە نەوتیی ئێران بۆ عێراق لە ئێستادا دەگاتە دە ملیارد دۆلار کە پێویستە هەناردەی گاز و کارەباشی لێ زیاد بکرێ.

مەسجدی وتی: ئێستا بەملوێنان کەس بۆ تیجارەت، چارەسەریی پزشکی و خوێندن و زیارەتی پیرۆزایەتییەکان، لەنێوان ئێران و عێراقدا لەهاتووچۆدان کە لەوێنەی خۆیدا لەنێوان دوو وڵاتدا دەگمەنە.

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق وتیشی: ئێران هەر بەوجۆرەی لە سەردەمی شەڕی عێراق دژ بە گرووپی تیرۆریستی داعش لەتەنیشت گەلی عێراقدا ڕاوەستا، لەکاتی بنیات نانەوەو ئاوەدان کردنەوەش هاوکاریی ئەو وڵاتە دۆست و برادەرەی دەکا.

کۆبوونەوەی ئابوریی ئێران و پارێزگای "بەسرە"ی عێراق بەئامانجی تاووتوێی دەرفەتە تیجاری و بازرگانییە دوو قۆڵییەکان، بەئامادەبوونی دەیان چالاکوانی ئابووری و تیجاری دوو وڵات و ٣٤ کۆمپانیای ئێرانی لە بەسرە لەباشوری عێراق رۆژی یەکشەممە دەس پێ کراو هەتا ئەمڕۆ دووشەممە بەردەوام دەکرێ.

سەرپەیڤ

بۆچوونت