Dec 18, 2018 18:31 Asia/Tehran
  • زەریف : ڕۆژئاوا تووتی ئاسا لە گەڵ نتانیاهۆ هاودەنگ بووە

وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ڕەخنە گرتن لە هاوڕێیتی کردنی ڕۆژئاواییەکان لە گەڵ ڕژیمی زایونی وتی : بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایونی بەردەوام هەڕەشەی لە ناوچوونی ئێرانی کردووە و ڕۆژئاواش وەک تووتی نیگەرانیەکانی ئەو دووپات دەکاتەوە

موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی  ئێران  لە پەیجی تاکەیی خۆی لە توڕی کۆمەڵایەتی توئیتر دا نووسی نتنایاهۆ لە پاڵ کارگەی بومبی ناڤۆکی ڕادەوەستێ و هەڕەشەی لەناو چوون  لە ئێران دەکات ئێستاکەش بە ڕاشکاوی  سەبارەت بە مووشەکەکانی  پەلاماردەرانەی خۆی قسە دەکات و گلە  لە مووشەکەکانی بەرگریکارانەی  ئێران دەکات . وەزیری دەرەوەی  ئێران وتیشی   ئەمریکا کە هەشتەمی مای بە شێوەی یەک لایەنە لە ڕێککەوتنی بەرجام چووە دەر کەسانی دیکە ش هان دەدات بە  پێشێلکرانی   ئەو ڕێککەوتنە واشنگتون  هەروەها هەوڵی دا لە پێناو  پەرە ی  لە ئێران ترسان ، بەرنامەی مووشەکی ئێران بە هەڕەشاوی  نیشان بدات  ئەوە لە حاڵێکدایە کە بڕێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی  کە هێشتا و دوای چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام نەیانتوانیوە هەنگاوی بە کردەوەیی و جیدی بۆ  بە جێ هێنانی بەڵێنەکانی بەرجامی خۆی هەڵبگرێت  هەرماوەیەک جارێک نیگەرانی  دەردەبڕێت  لە بەرنامەی مووشەکی  ئێران  . زەریف   وەبیریشی هێنایەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە جاران  وتوویەتی  کەبەرنامەی  مووشەکی ئێران ڕەوایە و وتووێژی لەسەر ناکرێت .

سەرپەیڤ

بۆچوونت