Jan 10, 2019 18:41 Asia/Tehran
  •  ڕێ و ڕەسمی بەرز ڕاگرتنی یادی یەکەمین ساڵوەگەڕی قوربانیانی سانچی لە ئێران

ڕێ و ڕەسمی بەرز ڕاگرتنی یادی یەکەمین ساڵوەگەڕی قوربانیانی پاپۆڕی نەوت هەڵگری سانچی ئەمڕۆ پێنجشەمە بە ئامادە بوونی بنەماڵەی دەریاگەڕان و دەستەیەک لە بەرپرسان و باڵوێزان لە تاران بەڕێوە چوو .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی ئیرنا ، لە ڕێ و ڕەسمی  بەرز ڕاگرتنی یادی یەکەمین ساڵهاتی قوربانیانی نەوت هەڵگری سانچی دەستەیەک لە باڵوێزان و کاردارانی  وڵاتانی بیانی  هاوڕێ  لە گەڵ نوێنەرانێک لە چین  و ھەروەھا باڵوێزی ئەو وڵاتە لە ئێران ئامادە بوون . لەو ڕێ و ڕەسمەدا  سەرەتا پەیامی بەڕێوە بەری سندوقی خانەنشینانی ئێران بە بۆنەی بەرزڕاگرتنی  یادی قوربانیەکانی سانچی خوێندرایەوە . ژانویەی 2018  گەمیەکی  بارهەڵگری چینی -هونگ کونگی  لە کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی چین  کەوت لە  نەوتی هەڵگرێکی  ئێرانی  کە ئەو کارەساتە بووە هۆی تەقینەوە و ئاگر تێ بەربوونی  نەوت هەڵگرەکەی ئێران . 32 ستافی نەوت هەڵگری ئێرانی لەوانە سی  ئێران  و دوو بەنگلادشی  لەو کارەساتەدا گیانیانیان لە دەس دا .

سەرپەیڤ

بۆچوونت