Jan 11, 2019 15:18 Asia/Tehran
  • کۆتایی سەرکەوتوانەی مەشقی سەربازیی دەسەڵاتی ئاسمانیی فیداییانی هەرێمی ویلایەتی 97

هەشتەمین مەشقی سەربازیی دەسەڵاتی ئاسمانیی فیداییانی هەرێمی ویلایەتی 97 ئەمڕۆ هەینی بە گەیشتن بە هەموو ئامانجە دیاریکراوەکان ، لە ئیسفەهانی ناوەندی ئێران کۆتایی هات .

ئەمیر سەرتیپی فڕۆکەوان عەلیڕەزا ئەنگیزە وتەبێژی هەشتەمین مەشقی سەربازیی دەسەڵاتی ئاسمانیی فیداییانی هەرێمی ویلایەتی 97 ی هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران رۆژی هەینی لە نێو پەیامنێراندا ، بە دەبڕینی رەزامەندیی لە کردەوەی فڕۆکەوانانی لاوی هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران گوتی : لەم مەشقە سەربازیەدا ئەرتەشی ئێران بە هەموو ئامانجە دیاریکراوەکانی گەیشت .

 سەرتیپ ئەنگیزە وتیشی : هەشتەمین مەشقی سەربازیی دەسەڵاتی ئاسمانیی فیداییانی هەرێمی ویلایەتی 97 بە پێی مەیدانی شەڕی راستەقینە و بە دەکارهێنانی چەکوچۆڵی سازکراوی نێوخۆ بەڕێوە چوو .

 وتەبێژی هەشتەمین مەشقی سەربازیی دەسەڵاتی ئاسمانیی فیداییانی هەرێمی ویلایەتی 97 جەختی کردەوە : لەم مەشقە دا جۆرەکانی موشەکیی لەیزەری ، راداری و چەشنەکانی رۆکێت و  بۆمبی زیرەک و سیستمی پێوەندیی  سازکراوی پسپۆڕانی پیشەسازیی بەرگریی ئێران کەڵکیان لێوەرگیراو تاقی کرانەوە .

 مەشقی سەربازیی گەورەی  دەسەڵاتی ئاسمانیی فیداییانی هەرێمی ویلایەتی 97 کە ئەمڕۆ هەینی کۆتایی هات ، رۆژی پێنجشەممە دەستپێبوو .

سەرپەیڤ

بۆچوونت