Jan 14, 2019 17:07 Asia/Tehran
  • دیداری زەریف لە گەڵ سەرۆکان و نوێنەرانی گرووپە جۆراوجۆرە ئێراقیەکان

وەزیری دەرەوەی ئێران لە دووهەمین ڕۆژ لە سەفەری خۆیدا بۆ ئێراق لە دیدارگەلی جیاجیادا لە گەڵ سەرۆکان و نوێنەرانی گرووپە جۆراوجۆرەکانی ئەو وڵاتە وتووێژی کرد .

موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیداریدا لە گەڵ سەرۆکان و نوێنەرانی گرووپەکان  ڕێکخراوەکان و دامەزراوە ئایینزایی سیاسی  فەرهەنگی  هۆزی و کۆمەڵایەتیەکانی   ئێراق بۆ وێنە  سەرۆک و ئەندامانی سوننە و نوێنەرانی کەمایەتیەکانی  مەسێحی ، سائیبی تورکەمان و ئیزەدی  جەختی کرد لەسەر  پەیوەندی برایانە و لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی بەرانبەر لە  نێوان دوو وڵات . زەریف وتیشی : پەیوەندی نزیکی  نەتەوەکانی ئێران و ئێراق ، خاڵێکی جێ ئومێد و نمونەیەکی باشە  لە پەیوەندی نەتەوەکانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا . شێخ عەبدولەتیف هەمیم " سەرۆکی ئیدارەی  ئەوقافی  سوننەی ئێراقیش لەو دیدارەدا لاگری لە کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەمبەر بایکوتە زاڵمانەکانی ئەمریکای بە واجبی شەرعی زانی  . نوێنەرانی گرووپە جۆراوجۆرەکانی ئێراقییش لەو دیدارانەدا جەختیان کرد لەسەر  هۆگری خۆ بۆ بەردەوام بوون و قووڵ بوونی پەیوەندی نزیک و دۆستانەی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران . وەزیری دەرەوەی ئێران  لە سەفەرێکی چوار ڕۆژەدا ڕۆژی یەکشەمە گەیشتە ئێراق . دیدار لە گەڵ کاربەدەستانی ئێراقی و بەشداری لە سێ کوبوونەوەی بازەرگانی چالاکانی ئابووری که رتی تایبه تی دوو وڵات لە بەغدا سلێمانی و کەربەلا  لەبەرنامەکانی زەریف لە سەفەری بۆ ئێراقە .

سەرپەیڤ

بۆچوونت