Jan 14, 2019 18:40 Asia/Tehran
  • گیان لە دەس دانی 15 کەس لە ڕووداوی ئاسمانی نزیکی کەرەج

پارێزگاری ئەلبورز لە ڕۆژئاوای تاران ، ژوماری قوربانیانی ڕووداوی فڕۆکەی بوئینگی 707 لە زیبادەشتی کەرجیان بە 15 کەس ڕاگەیاند .

عەزیزوڵڵا شەهبازی " پارێزگاری ئەلبورز لە وتووێژ لە گەڵ ئیرنادا وتی : سەرلەبەیانی  ئەمڕۆ  دووشەمە  فڕۆکەیەکی  بارهەڵگری 707 هەڵگری گوشت لە بیشکەکی قرقیزستان دەستی کرد بە هاتنە خوارەوەی  بەناچاری لە فڕگەی فەتحی ئەلبورز کە کاتی هاتنە خوارەوەی لە باندەکە چووە دەر . شەهبازی وتیشی  بە هوی ئەو ڕووداوە  15 کەس گیانیان لە دەس داوە و کەسێکیش ڕزگار بوو . پارێزگاری  ئەلبورز وتیشی  ئەو فڕۆکە بارهەڵگرە هی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێرانە  و کرێ درا بوو بە کەرتی  تایبەت . شەهبازی وەبیریشی هێنایەوە بە هەوڵی هێزەکانی فریاگوزاری ئینتزامی  ئاسایشی و ئەرکانی بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی پارێزگای ئەلبورز ئێستا دۆخەکە لە شوێنی ڕووداوە که  ئاساییە . ئەمیر سەرلەشکەر  سەید عەبدولڕەحیم مووسەوی فەرماندەری گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش شەهادەتی   کۆمەڵیک لە فەرمانبەرانی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی لە ڕووداوی فڕۆکەی 707 لە کەس و کار و بە جێ ماوانی ئەوان سەره  خۆشی کرد .

بۆچوونت