Jan 18, 2019 07:44 Asia/Tehran
  • هاوکاریی ئێران و یەکێتیی ئەورووپا لە پرۆژە گرینگە زانستییەکاندا

یاریدەری وەزیری زانست، توێژینەوە و تەکنۆلۆژیای ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامیی ئێران و یەکێتیی ئەورووپا لە پرۆژەی زانستی و تەکنۆلۆژیایی جۆربەجۆر پێکەوە هاوکارییان دەبێ.

"حسێن سالار ئامۆلی" ڕۆژی پێنجشەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا؛ رایگەیاند: دوابەدوای وتووێژی چڕ و پڕ لە سێهەمین کۆبوونەوەی لێژنەی هاوکاریی زانستی و تەکنۆلژیایی ئێران و یەکێتیی ئەورووپا لە بروکسێڵ، نەخشەڕێگای هاوکاریی دوولایەنە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ داڕێژرا و بڕیار درا کە ئێران لە چەن بەرنامەی گرینگی یەکێتیی ئەورووپدا بەشدارییەکی چالاکانەی هەبێ.

یاریدەری  وەزیری زانست، توێژینەوە و تەکنۆلۆژیای ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی وتیشی: ئاڵ و وێڕی مامۆستا و خوێندکار لە بەرنامە گرینگەکانی ئەو نەخشەڕێگایە و ئێران ئامادەیی دەربڕی تا خوێندکارانی پلەی دۆکتۆرا (PHD) , بۆ ماوەی ٦ تا ٩ مانگ تاقیگە تەیارەکانی وڵاتانی پێشکەوتووی جیهان بەکار بێنن.

"مەنسوور غوڵامی" ، وەزیری زانست، توێژینەوە و تەکنۆلۆژیای ئێران ئێوارەی سێشەممە لە سەروی شاندێکی سیاسی و زانکۆییەوە بۆ بەشداری لە سێهەمین کۆبوونەوەی لێژنەی هاوکاریی زانستی و تەکنۆلۆژیایی کۆماری ئیسلامیی ئێران و یەکێتیی ئەورووپا گەیشتە بروکسێلی پێتەختیی بەلژیک.

 

سەرپەیڤ

بۆچوونت