Feb 09, 2019 15:55 Asia/Tehran
  • پێداگریی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەسەر هاریکاریی ئاشتیانە لەگەڵ جیهاندا بێ زاڵێتی خوازی و چوونەژێرباری زاڵێتی

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا بەبۆنەی چلەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی پڕشکۆی ئیسلامی، پێی داگرت: هاریکاری و دامەزرانی پەیوەندیی مەزنانە، ئاشتیانەو چەند لایەنە لەگەڵ جیهاندا بێ هیچ چەشنە زاڵێتی خوازی و پێملبوونی زاڵێتی ، لە وێنەی ستراتژیاکانی ئێرانە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، لەبەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا هاتووە، هاریکاری و دامەزرانی پەیوەندیی مەزنانە، ئاشتیانەو چەند لایەنە لەگەڵ جیهاندا بێ هیچ جۆرە زاڵێتی خوازیەک و یان کەوتنەژێرباری زاڵێتی، لەوێنەی ستراتژیاکانی ئێرانە کە هەر لە یەکەم ڕۆژانی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییدا سەرچەشنی هەموو بڕیاردان و سیاسەتی ڕاگەیێندراو و پراکتیکی لە سیاسەتی دەرەکیدا بووەو هەروا رۆڵەکانی ئەو گەلە لە وەزارەتی دەرەوە، وەک سەربازانی هێڵی پێشەوەی سیاسەتی دەرەوەیی، بە ورەیەکی شۆڕشگێڕانەو جەماوەرانە، پێبەندنی.

لەو بەیاننامەدا هاتووە؛ "دەیەی فەجر، دەرکەوتنی خۆڕاگریی و ئیرادەی گەلێکی مەزن و خاوەن مێژوو و کولتورێکی دێرین بەڕێبەریی مورادێکی ژیرو زانا، بۆ لەدایکبوونێکی دووبارە لەبواری جیاجیای کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، جیهانی، سیاسی و ئابووری بوو."

لەو بەیاننامەدا هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە؛  وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروا پێبەند بە بنەماو بەها ریشەدارەکانی شۆڕشی ئیسلامی و بە سودوەرگرتن لە زمان و وێژەو ئەدەب و ئامرازەکان و بەپێی هەلومەرجی نوێ، هەردەم لەپێناو بەرژەوەندییەکانی وڵات، خەڵک و نیزام ڕاوەستاوەو رادەوەستێ.

لەو بەیاننامەدا هەروەها هاتووە؛ لە چل ساڵەیی شۆڕشی ئیسلامی، وێڕای پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبەریی و خەڵکی مەزن و پێزانی ئێرانی ئیسلامی، بەڕاگەیاندنی ئامادەبوون لە ڕێپێوانی جێژنی٢٢ی بەهمەن، ئیرادەو ورەی خۆمان لە پەیڕەویی کردن لە ڕێبازی ئیمام و شەهیدان و ڕێبەریی مەزنی شۆڕش، دەخەینەڕوو وپێشانی دەدەین.

سەرپەیڤ

بۆچوونت