Feb 09, 2019 20:22 Asia/Tehran
  • فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی ئێران  : ئامادە بوون لە ڕێپێوانی بیست و دووی ڕێبەندان، دەبێتە هۆی ترس و تۆقانی دوژمنان

فەرماندەی گشتی ئەرتەشی ئێران وتی : ئامادەبوونی بەشکۆ و بەهێزی گەل لە ڕ ێپێوانی بیست و دووی ڕێبەندان ، بە مانای ڕاستەقینەی دوژمن شکێن و ترساندنی دوژمن و نیشاندەری ئامادەبوونی گشتیی گەل لە گۆڕەپان و نیشاندەری سەربەرزی و یەکێتی نەتەوەییە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەمیر سەرلەشکر سەید عەبدوڕەحیم مووسەوی فەرماندەی  گشتی ئەرتەشی ئێران وتیشی: ڕێپێوانی بیست و دووی ڕێبەندان بە وشیاری گەل و بە ئامادەبوونی هەموو چینە جۆربەجۆرەکانی  خەڵک، پڕشکۆتر لە ساڵانی پێشوو دەبێ  و ئەم بزاڤە پڕشۆڕوشەوقەی نەتەوەیی وەک ڕابردوو بە سەربەرزی و وەحدەتییەوە درێژەی دەبێت.

 

سەرپەیڤ

بۆچوونت