Feb 11, 2019 09:39 Asia/Tehran
  • دەسپێکی فەرمیی رێپێوانی میلۆنیی گەلی ئێران

رێپێوانی گەورە و میلیۆنیی گەلی ئێران بە فەرمیی لە سەرانسەری ئێران دەسپێبوو .

رێپێوانی ساڵهاتی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ێئران سەرلە بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە بە شێوەی هاوکات لە زیاتر لە هەزار شار و دە هەزار گوند  لە سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی دەسپێبووە .

 ئێرانیان لە کاتێکدا کە ئاڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان لە دەستدایە ، دروشمی نەمان بۆ ئەمریکا و نەمان بۆ ئیسراییل بەرز دەکەنەوە  .

 گەلی ئێران لەم ئاهەنگەدا ، بۆ جارێکی دیکە لە گەڵ ئارمانجەکانی ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری کوماری ئسلامیی و ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی پەیمان نوێ دەکەنەوە .

 6500 هەواڵنێر ، وێنەگر و فیلمهەڵگری ئێران و بیانی خەریکی گواستنەوەی هەواڵەکانی ئەم رێپێوانە مەزنەن .

 زیاتر لە 300 هەواڵنێر بیانین .

 مێوانانی بیانی لە کەسایەتیە سیاسی ، ئایینی ، وەرزشی    و ئەکادیمیەکان لە ئەمریکا ، فەڕەنسە ، بەریتانیا ، ئیرلەند ، ڤەنزۆئێلا و وڵاتانی دیکەوە لەم ئاهەنگەدا بەشدارن.

 حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم رێپێوانەدا وتار دەخوێنتێەوە و لە کۆتاییشدا بەیاننامەی کۆتایی دەخوێنرێتەوە .

 

 

 

سەرپەیڤ

بۆچوونت