Feb 11, 2019 12:47 Asia/Tehran
  • بڕیارنامەی رێپێوانی 22 ی رێبەندان، ئەمریکا هێمای شەڕاشۆیی لە جیهاندایە

گەلی ئێران لە بڕیارنامەی کۆتایی رێپێوانی 22 ی رێبەندان رایانگەیاند : ئەمریکا هەروا بە تاغووت و هێمای راستەقینەی شەڕاشۆیی ، توندی و تیژی ، چەپەڵی ، قەیران نانەوە و شەڕ نانەوە لە دونیادا دەزانن .

بە پێی  راپۆرتی هەواڵدەریی سەداوسیما ، بەشداربووان لە رێپێوانی 22 ی رێبەندان ، ساڵهاتی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ، بە دەرکردنی بەیاننامەیک وێڕای پەیمان نوێ کردنەوە لە گەڵ رێبەری شۆڕش ، لە بەرپرسانیان ویست بەبڕشتانە لە گەڵ داواکاری و فراوانخوازیەکانی ئەمریکا و هەندێ وڵاتی ئوروپایی دا هەڵسوکەوت بکەن .

 رێپێوانان هەروەها ، بەهێزکردنی توانایی بەرگریی - موشەکیی و ستراتژێکی پێشپێگرانەی ئێران وپێویستیی گەشەی چالاکیە ئاشتیانەکانی ناڤۆکییان بە پڕەنسیپێکی بنەڕەتی زانی و جەختیان کردەوە لە بەرامبەر فراوانخوازیەکانی تیمی دژە مرۆیی تڕەمپ سەروکی ئەمریکا تەنازول ناکەن .

 رێپێوانانی چلەمین ساڵهاتی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی جەختیان کردەوە ، بەرگریی هەمە لایەنە لە ستەملێکراوانی جیهان بە تایبەت بەرەی خۆڕاگریی و گەلی عێراق ، سوریا ، یەمەن ، بەحرێن ،و فەلەستین لە بەرامبەر سێکوچکەی شەڕاشۆیی ، تیرۆریسم و شەرنانەوەی ئەمریکا ، رژێمی مناڵکوژی زایۆنی و ئالی سعودو هەوڵدان بۆ ئازادیی قودس بە ئەرکی خۆیان دەزانن .

 رێپێوانان لە بەشێکی دیکەی بڕیارنامەی کۆتایی چلەمین ساڵهاتی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ، بە شەرمەزارکردنی شەڕی سایکۆلۆژیانە و بایکۆتە ئابووریەکانی دوژمنان ، هەموانیان بانگهێشت بەرەو کاتناسی ، ئامادەبوونی وشیارانە لە گۆڕەپانەکانی شۆڕشی ئیسلامی و بەرنگاربوونەوەی بەبڕشتانە لە دژی دەنگۆسازی و یارمەتیدان بە کاربەدەستانی حکومەتیی بۆ چارەسەریی کێشە ئابووریەکان ، داکۆکی لە کاڵای ئێرانی و پاراستنی یەکیەتی و یەکڕیزی نیشتمانیی  .

مسۆگەربونی ئابووری خۆڕاگریی و هەوڵدان بۆ برەوپێدانی کارو کاسپی ، بەرنگاربوونەوەی هەڵاوسان ، و نەهێشتنی کێشەکانی بژیوی خەڵکیش لە داواکاریەکانی دیکەی رێپێوانانی چلەمین ساڵهاتی شۆڕشی ئیسلامیی بوو.

سەرپەیڤ

بۆچوونت