Feb 11, 2019 16:21 Asia/Tehran
  •  چاوپێکەوتنی وەزیری دەرەوەی ئێران لە گەڵ سەرۆک کۆماری لوبنان

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و سەرۆک کۆماری لوبنان سەبارەت بە پەیوەندی و هاوکاری سیاسی بازەرگانی و ئابووری نێوان دوو وڵات بیروڕایان گۆڕیەوە .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی ئیدارەی گشتیی دیپلوماسی  مێدیایی  وەزارەتی  دەرەوە  لە دیداری ڕۆژی  دووشەمەی موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی  ئێران و میشل عەون  سەرۆک کۆماری لوبنان  ، دوو لایەن هەروەها ئامادەیی کۆمپانیا ئێرانیەکان بۆ بەشداری لە پڕۆژەکانی لوبنان و هەروەها پرسە ناوچەییەکان بە تایبەت پرسی سووریایان لێکدایەوە . میشل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان هەروەها ساڵڕۆژی سەرکەوتنی  شۆڕشی ئیسلامی پیرۆز بایی کرد . موحەمەد جەواد  زەریف وەزیری دەرەوەی  ئێرانیش بە پیرۆزبایی کردنی پێکهاتنی دەوڵەتی لوبنان کە بە هەوڵی سەرۆک کوماری  ئەو وڵاتە بە دی هات بۆ دەوڵەتی لوبنان  هیوای سەرکەوتنی خواست . وەزیری  دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەمە  لە سەفەرێکی دوو ڕۆژە دا  گەیشتە لوبنان .

بۆچوونت