Feb 11, 2019 17:58 Asia/Tehran
  • ئامادە بوون لە ڕێپێوانی 22 ڕێبەندان ؛ جێژنی چل ساڵانی  شۆڕشی ئیسلامی بە ئامادە بوونی بەربڵاو ی بەرپرسان و کەسایەتیە وەرزشیەکان

زۆرێک لە بەرپرسان و کەسایەتیە وەرزشیەکانی وڵاتەکەمان بە ئامادە بوون لە ڕێپێوانی ئەمڕۆی 22 ڕێبەندان لە جێژنی گەورەی چل ساڵانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەشداریان کرد .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی  مێهر  ، کۆماری ئیسلامی ئێران  ئەمڕۆ بیست و دووی    ڕێبەندانی ساڵی 1397 بوو بە چڵ ساڵان  و خەڵکی  ئێران لە سەرانسەری  وڵات بە ئامادە بوون لە شەقامەکان و بەرز کردنەوەی  دروشم  جێژنی  ساڵوەگەڕی چلەمین ساڵی سەرکەوتنی  شۆڕشی  ئیسلامیان   بە ڕێوە برد .

 زۆرێک  لە بەرپرسانی  وەرزشی  وڵاتەکەمان  بە ئامادە بوون  لە  ڕێپێوانی  ئەمڕۆ لە جێژنی  گەورەی چڵ ساڵانی  شۆڕشی  ئیسلامی  بەشداریان کرد .  بە و پێیە  سەرپەرستی  فدڕاسیونی  کاراتە    باڵە  سەرۆکی فدڕاسیونی  تیر و کەوان  بادی بیلدینگ و هەروەها زۆرێک  لە  کەسایەتیەکانی وەرزش  لە ڕێ و ڕەسمی   چلەمین  ساڵی سەرکەوتنی  شۆڕشی ئیسلامی  لە ڕێپێوانی یۆموڵڵای 22  ڕێبەندان  ئامادە بوون .

سەرپەیڤ

بۆچوونت