Feb 16, 2019 08:42 Asia/Tehran
  • دیمانە و راوێژکاریەکانی زەریف و موگرینی لە پەراوێزی کۆنفڕانسی ئاسایشیی مونیخ

وەزیری دەرەوەی ئێران و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا لە پەراوێزی کۆنفڕانسی ئاساشیی مونیخ دیدار و وتووێژیان کرد .

بە وتەی بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران ، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و فێدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا لەم دیدارەدا لە بارەی دوایین گۆڕانکاریەکانی رێککەوتنی ناڤۆکی ، پرسە کانی ناوچەیی و پرسی دیکەی بەرهۆگریی وتووێژیان کردووە .

کۆنفڕانسی ئاسایشیی مونیخ دوانیوەڕۆی هەینی بە ئامادەبوونی زیاتر لە سەد کەس لە کاربەدەستان و کەسایەتیە سیاسی و ئاسایشی و نێودەوڵەتیەکان لەوان سەرۆکی وڵاتان ، وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی و هەندێ کاربەدەستی نێودەوڵەتی دەستی بە کار کرد.

 وەزیری دەرەوەی ئێران پێشتر لە پەراوێزی ئەم کۆبوونەوەدا لە گەڵ وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور دیدار و تووێژی کردبوو .

 وەزیری دەرەوەی ئێران بڕیارە جیا لە وتار خوێندنەوە لە کۆنفڕانسی ئاسایشیی مونیخ لە گەڵ هەندێ لە کاربەدەستان و کەسایەتیەکانی ئامادەبوو لەم دانیشتنەدا دیدار و وتووێژ بکات .

بۆچوونت