Feb 16, 2019 11:29 Asia/Tehran
  • فەرماندەری گشتیی سپای پاسداران : ئێران تۆڵەی خوێنی شەهیدانی سپای پاسداران دەستێنێتەوە

فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی جەختی کردەوە : هێزە چەکدارەکانی ئێران بێگومان تۆڵەی خوێنی شەهیدانی مەزلوومی پەلامارە تیرۆیرستیەکە لە پارێزگەی سیستان و بەلووچستان دەستێنێتەوە .

بەپێی راپۆرتی رۆژی شەممەی سپانیوز ، سەرلەشکەر موحەممەد عەلی جەعفەریی لە پەراوێزی رێوڕەسمی ماڵاوایی کردن لە گەڵ تەرمی شەهیدانی تاوانکاریی تیرۆریستیی سیستان و بەلووچستان گوتی : بێتوو پاکسستان ئەرکی خۆی لە بەرنگاربوونەوەی تیرۆریستان بە جێ نەهێنێ ، ئێران بە گوێرەی یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەکان دەست ئەداتە سزادانی بەکرێگیراوانی رێکخراو لە لایەن ئاژانسە سیخوڕیەکانی ناوچەکە و ئەولای ناوچەکە .

 سەرلەشکەر جەعفەریی بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ێئران لە بەرامبەر پیلانەکانی ئەمریکا و رژێمی زیاۆنی و رژێمە دواکەوتووەکانی ناوچەکە ، هەنگاوی قەرەبووی دەبێ وتی : ئێران چاوڕەوانیی هەیە پاکستان شێلگیرانە بەرپرسایەتی خۆی لە بەرامبەر دابینکردنی سنووری هاوبەش لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی بە جێ بێنێ و رێگا نەدات تیرۆریستان ناوچە سنووریەکانی دوو وڵات بکەن بە شوێنی تەراتێنی خۆیان .

چوارشەممە شەو پاسێکی هەڵگری سنورپارێزانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە رێگای خاش بۆ زاهیدان لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، لەباشوری ڕۆژهەڵاتی ئێران، کەوتە بەرپەلاماری ترۆریستان کە لەو ڕووداوەدا بیست و حەوت کەس لە سنورپارێزانی ئێران شەهیدو ١٣کەسیش بریندار بوون.

تاقمی ترۆریستیی ناسراو بە"جیش الظلم" بەرپرسایەتی ئەو پەلامارەی گرتووەتە ئەستۆ.

بۆچوونت