Feb 21, 2019 13:00 Asia/Tehran
  • قاسمی : ئەمریکا دەبێ متمانەی لەکیس چووی زیندوو بکاتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە ئیدیعای دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ هۆگریی بە ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ ئێران، پێی داگرت: ئەمریکا ، دانوستان بەجیددی پێوشوێن ناگرێ و سەرەتا دەبێ متمانە لەکیس چووەکەی ببوژێنێتەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ پێنج شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا ؛ "بەهرام  قاسمی" لە دیدار لەگەڵ سەرنووسەر و بەڕێوەبەرانی بەشە جیاجیاکانی رۆژنامەی چینی گلۆبال تایمز لەتاران، وتی : ئێران بەپێی ئەسڵی سەربەخۆیی و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی بڕیار دەداو سیاسەتەکانی تاران پشت بەستوو بە ڕای دەسەڵاتە جیهانییەکان نییە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران  ئاماژەی کردە بایکۆت و گەمارۆی دژ بەیاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانی ئەمریکا بەدژ ئێران پاش چوونەدەری واشنگتۆن لە بەرجام و پێشێلکرانی بڕیارنامەی٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان و وتی: جیهان لە یەکلایەنخوازیی ئەمریکا ماندوو بووەو ئەو ڕاستییە کە چین، ڕووسیاو ئوروپا لە هەڵوێستە سیاسییەکان، لەهەمبەر ئەمریکادا ڕادەوەستن، پێشاندەری گۆڕانی بارودۆخی جیهانی لەچاو ڕابردوویە.

ناوبراو لەبارەی هۆی خۆڕاگریی ئێران لەهەمبەر سیاسەتەکانی ئەمریکا، وتی: بڕیارگەلی نادروست و نەشیاوی واشنگتۆن لەناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ وێنە لەئەفغانستان، سوریا، عێراق، یەمەن، داکۆکی لە رژیمی زایۆنی، هەوڵدانی بۆ برەوپێدانی توندڕەویی خوازی لەناوچەو هاوکار بوونی لەپێناو هاتنەدی گرووپی وەک، تالیبان، ئەلقاعیدەو داعش ، هۆی خۆڕاگریی ئێران لەهەمبەر سیاسەتی یەکلایەنخوازانەی ئەمریکا لە ناوچەیە.

سەرپەیڤ

بۆچوونت