Mar 17, 2019 10:15 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی ساڵڕۆژی لەدایک بوونی نۆهەمین ئیمامی شیعەکانی جیهان

ئەمڕۆ (یەکشەممە) دەیەمی ڕەجەبی ١٤٤٠ی کۆچی ڕێکەوتە لەگەڵ ١٧ی مارسی ٢٠١٩، ساڵڕۆ ژی لەدایک بوونی پڕخێر و بەرەکەتی ئیمام محەممەدی تەقی (ع) نۆهەمین ئیمامی شیعەکانی جیهان.

 ئیمام محەممەدی تەقی (ع) دەیەمی ڕەجەبی ساڵی ١٩٥ی کۆچی لە شاری مەدینە لەدایک بوو  و پاش شەهید بوونی باوکی مەزنی واتە ئیمام ڕەزا(ع) ، ئیمامی هەشتەمی شیعەکانی جیهان، ئەرک و بەرپرسایەتیی ڕێبەرایەتیی موسڵمانانی گرتە ئەستۆ.

لە سەردەمی ئیمامەتی ئیمام جەواد (ع)ـدا فیرقەی جۆربەجۆری ئیسلامی و نائیسلامی لە کۆمەڵگە گەشەی کردبوو و زانست و تەکنۆلۆژیای گەلانی دیکە کەوتبوویە بەر سەرنجێکی زۆرەوە، هەر بۆیە ئیمامی نۆهەمی شیعەکان چووە نێو باس و شیکارییە زانستی و بیر و بڕواییەکانەوە و لە مونازرە و وتووێژ لەگەڵ نەیاراندا لە هەر دین و ئایینێکەوە بە پشتوانەی ئیلاهی ، بە سەرکەوتووییەوە  ئیمامەتی دەپاراست.

خەڵکی ئیمانداری ئێرانی ئیسلامی لە ساڵڕۆژی لەدایک بوونی پڕ خێر و خۆشیی  ئیمام محەممەدی تەقی (ع) بە ئامادە بوون لە شوێنە پیرۆزەکاندا لەوان حەرەمی پاکی ئیمام ڕەزا(ع) باوکی مەزنی نۆهەمین ئیمامی شیعەکانی جیهان، جەژن و خۆشی بەڕێوە دەبەن.

ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئیران ساڵڕۆژی لەدایک بوونی  ئیمام محەممەدی تەقی (ع) لە هەموو موسڵمانان و ئازادیخوازانی جیهان پیرۆزبایی دەکات.

بۆچوونت