Mar 17, 2019 16:32 Asia/Tehran
  • ئێران داوای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی نائاسایی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی کرد

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی هەینی لە پێوەندی تەلەفونی لەگەڵ مەولوود چاووش ئوعلو وەزیری دەرەوەی تورکیا وەک سەرۆکی دەورەیی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی وێڕای ئیدانەکردنی توندی پەلاماری تیرۆریستی و کوشتنی موسوڵمانان لە نیوزیلەند، داوای کاردانەوەی کاریگەری وڵاتانی ئیسلامی کرد بەرامبەر بەم تاوانکارە دڕندانەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، محەممەد جەواد زەریف، لەم پێوەندییە تەلەفونییە دا بەسەرنجدان بەم ڕووداوە تیرۆریستییە و بێ ڕێزی کردنی  چەکدارانی ئیسرائیلی  بە مزگەوتی  موسوڵمانان لە فەلەستینی داگیرکراو، پێشنیاری کرد ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی کۆبوونەوەیەکی خێرا و نائاسایی لە ئاستی  سەرۆکان یان وەزیرانی دەرەوە بەڕێوە بەرێت  .

تیرۆریستانی  چەکدار نیوەڕۆی هەینی بە هاتنە نێو مزگەوتی لینود و نور    لە شاری کرایست چرچی  نیوزیلەند، تەقەیان  لە نوێژکەران کرد  .

لەم تاوانکارییە درندانەیە دا چل و نۆ نوێژخوێن  کوژران و پەنجا کەسی دیکەش  بریندار بوون  .

تائێستا زۆرێک لە وڵاتان و ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی ئەم تاوانکارییە دڕندانەیان ئیدانە کرد .

بەهرام اسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی هەینی داوای لە دەوڵەتی نیوزیلەند کرد وێڕای ناسینی خێرای  هۆکارانی  ئەم  هەوڵە ڕەگەزپەرەستانەیە، بە جێ بەجێ  کردنی  دادگەری ، هەڵس و کەوتیان لەگەڵ بکات.

بۆچوونت