Mar 17, 2019 16:35 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی ئێراق: هەڵوێستی ئەمریکا بە دژی حەشدی شەعبی، بنپێکردنی سەروەریی ئێراقە

لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی ئێراق لە کاردانەوە بەرامبەر قسەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: حەشدی شەعبی مۆڵەت نادات ئەمریکا قەیومی ئێراق بێت.

رابێرت  پالادینو، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا  ئەم دواییە هێزی حەشدی شەعبی بە هێزی فیرقەیی وەسف کرد  .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ئەلعالەم، عەباس ئیسماعیلی  ئەندامی ئەم لیژنەیە بە ماڵپەڕی مەعلوومەی وت : هێزی حەشدی شەعبی بەشێکی گرینگ لە سیستمی  ئاسایشی  ئێراقن کە لەبەرامبەر  تیرۆریستانی داعشی سەرکەوتن.

ئیسماعیلی  وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی  زەبر دان لە حەشدی شەعبی  بەنیشانەی بنپێکردنی  سەروەریی ئێراقە ، وتیشی : واشینگتون  بەشێوەیەکی بەربڵاو لە هەوڵ دایە ئەم ڕێکخراوەیە هەڵوەشێنێتەوە بەڵام شکست دێنێ  .

ناوبراو هەروەها وتیشی : پەرلەمانی ئێراق لەم ڕۆژانەی داهاتوودا بە کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ  وەدەرنانی  هێزی ئەمریکی لەم وڵاتە، لەم بارەوە  هەڵوێست دەگرێت.

مەحموودی رەبیعی  وتەبێژی نووسینگەی  سیاسی بزووتنەوەی عەسائیبی  ئەهلی حەقیش لەم بارەوە نووسی :  هەڵوێستی کاربەدەستانی ئەمریکی  نابێتە  هۆی ئەوەی  کە حەشدی شەعبی و فراکسیۆنەکانی سیاسی  لە ئامانجەکانیان پاشگەز بنەوە .

ئەمە لەحاڵێکدایە کە ڕێکخراوی حەشدی شەعبی  ڕۆژی شەممە لە کاردانەوە بەرامبەر  قسەکانی ئەم دواییەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دژی ئەم ڕێکخراوەیە، داوای  بانگ کرانی  باڵوێزی ئەم وڵاتە لەبەغدا بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێراقی کرد.

سەرپەیڤ

بۆچوونت