Mar 17, 2019 16:41 Asia/Tehran
  • پێداگری سەردار باقری لەسەر چوونەدەری هێزی بیانی  لە سوریا

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی : ئەو هێزانەی کە بێ هەماهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی سوریا لەم وڵاتە دان، درەنگ یان زوو خاکی سوریا بە جێ دێڵن.

بەپێی ڕاپۆرتی  ڕۆژی یەکشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆ تەلەفزیون، سەرلەشکر محەممەد باقری  ، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران کاتی گەیشتن  بۆ دیمەشق  وتی :  چوونەدەری هێزی بیانی  کە بێ مۆڵەتی دەوڵەتی سوریا هاتوونەتە  نێو ئەم وڵاتە، لە کۆبوونەوەی سێ لایەنەی ئێران، سوریا و ئێراق لێک دەدرێتەوە.

سەرلەشکر باقری وتیشی  :  ئامانج لە سەفەر بۆ سوریا بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سێ لایەنەی نێوان ئێران، سوریا و ئێراقە  هەتا سەبارەت بە درێژەی  بەرەنگار بوونەوەی تاقمە  تیرۆریستییەکان لە ناوچە و نوێترین هەماهەنگییەکان بڕیار بدرێت.

سەردار باقری  هەروەها وتی :  لە دیداری جیاجیا لەگەڵ  کاربەدەستانی سەربازی سوریا و ئێراق ، سەبارەت بە بواری هاوکاری نێوان هێزی چەکداری ئێران لەگەڵ ئەم  دوو وڵاتانە  وتووێژ دەکرێت.

لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا هەماهەنگی بێ وێنەی شیاو لەنێوان  ئێران، سوریا، ڕووسیا و ئێراق و میحوەری موقاومە، ئەنجام بوو کە سەرکەوتنی بێ وێنە لەبەرامبەر  تیرۆریزمی لێکەوتەوە.

سەرپەیڤ

بۆچوونت