Mar 17, 2019 16:46 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی نوێنەرانی مەجلسی ئێران بۆ شەرمەزار کردنی پەلاماری تڕوڕیستی نیوزلەند

نوێنەرانی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیکدا پەلاماری تڕوڕیستی لە نیوزلەندی کە دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە ئیدانە کرد .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیونی  ئێراندا هاتووە  : پەلاماری تڕوڕیستی  نیوزلەند سەلماندی کە بۆ زلهێزانی جیهانی  ، مافی مڕۆڤ و مافی ژیانی مرۆیی تەنیا ئامرازێکە بۆ بەرەو پێشبردنی ئامانجی نامرۆیی  ئەوان . نوێنەرانی مەحلسی شورای ئیسلامی ئێران  لەو بەیاننامەیدا جەختیان کرد لەسەر  پێویستی بەرەنگار بونەوەی  هەرجۆؤە کەڵک وەرگرتنی نابەجێ  لە ناوی ئیسلام و موسوڵمان و بەرگرتن لە بەکارهێنانی ئێستانداردی دوو فاقانە لە هەمبەر تڕوڕیستان . تڕوڕیستانی چەکدار نیوەڕۆی هەینی  بە چوون بۆ ناو  مزگەوتی  لینوود   و ئەلنور  لە شاری کرایست چرچی نیوزلەند بەرەو  نوێژکاران  تەقەیان کرد . لەو جەنایەتە  سامناکەدا 50 نوێژکار کوژران و 50  دیکەش بریندار بوون .

بۆچوونت