Mar 22, 2019 22:43 Asia/Tehran
  • ئێران بڕیارنامەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی بە ناکاراو سیاسی زانی

باڵوێز ونوێنەری هەمیشەیی ئێران لای بنکەی ئوروپایی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژنێڤ، لەکاردانەوە بە بڕیارنامەی خراوەڕوو لەدژ ئێران لەلایەن سۆئێد لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤ، حکومەتی سۆئێدی ڕاسپارد، کۆتایی بێنێ بە کردەی زیانبەخش و بەرەوڕووبوونەوەیی دژبە گەلی ئێران.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بڕیارنامەیەک بەتەوەری درێژکرانەوەی فەرمانبەرێتی پەیامنێری تایبەتی مافی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤ پەسەند کرا.

"ئیسماعیل بەقایی" وێڕای بەناکارا وسیاسی زانینی ئەو کردەیە، وتی: ئەو حکومەتانەی پێشینەی دوورو درێژیان لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ هەیە، بۆ وێنە ئەوانەی ناوچەی رۆژاوای ئاسیایان بەناردنی چەکەمەنی، داکۆکیی لە ترۆریزم و توندوتیژیی و توندڕەویی ، وێران کردووە، لاگرانی سەرەکیی ئەو بڕیارنامەن.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، لەچەند ساڵی ڕابردوودا ئەو بڕیارنامە بەئامانجی درێژکرانەوەی ساڵانەی فەرمانبەرێتی پەیامنێری تایبەتی ڕەوشی مافی مرۆڤی ئێران لەلایەن سۆئێد، ئینگلیز و چەند وڵاتی دیکە پێشنیار وپەسەند کراوە.

نوێنەری ئێران لای بنکەی ئوروپیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژنێڤ بەئاماژە بەوەی کە درێژکرانەوەی ماوەی فەرمانبەرێتی پەیامنێری تایبەت، تەنیا کڵێشە خەیاڵیەکان لەدژ ئێران بەهێز دەبێ، وتی: جێی داخە کە کات و بودجەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ بۆ ئەو چەشنە کڵێشەسازییانە لەلایەن ژمارێکی کەم لەدژ ئەندامێکی ڕێکخراوی نەتەوەکان ئەنجام دەگرێ.

بەقایی بەئاماژە بە هاریکاریی ئێران لەگەڵ نووسینگەی کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤ و گشت میکانیزمە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ، وتی: ئیدیعاکانی مافی مرۆیی دەسپێشخەرانی ئەو بڕیارنامە، جێگەو شوێن وبنەمای ئەخلاقی نییە، چونکە ئەو وڵاتانە لەحاند تاوانکاریی سیستماتیکی هاوپەیمانانیان لەناوچەی رۆژاوای ئاسیا کەمتەرخەم بووەو لەهەمبەر گەمارۆ دژە مرۆیی و نایاساییەکانی ئەمریکا لەدژ خەڵکی ئێران، بێ دەنگەیانکردووە.

سەرپەیڤ

بۆچوونت