Apr 17, 2019 21:28 Asia/Tehran
  • زەریف: ئەمریکا ناتوانێ بازرگانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی تر بخاتە ژێر پرسیارەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بەرامبەر لەمپەردانانی ئەمریکا لەسەر ڕێگەی بازرگانی ئێران، وتی : ئێران مۆڵەت بە ئەمریکا نادات کە بازرگانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ وڵاتانی تر، بخاتە بن پرسیارەوە.

محەممەد جەواد زەریف کە بۆ دیدار و وتووێژ لەگەڵ  کاربەدەستانی باڵای تورکیا  سەردانی ئەنقەرەی کردووە، دوای چاوپێکەوتن و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئەم وڵاتە لە نێو کۆڕی پەیامنێران دا ، بە ڕاگەیاندنی  ئەمەی بایکۆتەکانی یەک لایەنەی ئەمریکا بە دژی ئێران بە پێچەوانەی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانە وتیشی : ئەمریکا ناتوانێ  پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی تر بخاتە بن کۆنترۆڵ و چاودێری خۆیەوە.

زەریف هەروەها  وێڕای ڕەخنە گرتن لە هەڵوێستی دووفاقیانەی ئەمریکا لە بەرامبەر چالاکیی ئابووری ئێران وتیشی :  ڕێگەی فراوان بۆ درێژەی هاوکاری ئێران لەگەڵ وڵاتان لە ئارادایە کە کەناڵی تایبەتی بازرگانی  ئەورووپا لەگەڵ ئێران ناسراو بە ئینستکس  یەکێک لەم ڕێگایانەیە.

وەزیری دەرەوەی ئێران بەڕاگەیاندنی ئەمەی هەموو وڵاتان  نەیاری بایکۆتی دژە ئێرانی  ئەمریکان وتیشی : دەبێ هەموو وڵاتان لە بەرامبەر  هەوڵی نایاسایی ئەمریکا بوەستن  ئەگینا  دەبێ چاوەڕوانی  دەستێوەردانی ئەمریکا لە هەموو پێوەندییەکانی ئابوورییان دا بن.

زەریف هەروەها وێڕای ڕەخنە گرتن لە هەڵوێستی تورکیا لەبەرامبەر  بایکۆتەکانی ئەمریکا بەدژی ئێران و  کاردانەوەی ئەنقەرە  لەمەڕ دانانی ناوی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە لیستی تیرۆریستی ئەمریکا داوتی  : هاوکاری ئێران لەگەڵ تورکیا لە بواری  جۆربەجۆر درێژە دەبێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی چوارشەممە لە سەرووی شاندێکی  سیاسی دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا لە دیمەشق گەیشتە ئەنقەرەی  پێتەختی تورکیا.

سەرپەیڤ

بۆچوونت