ئادار 17, 2019 17:01 Asia/Tehran
  • زەریف: ڕزگارکردنی بەرجام، ئەرکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی :ڕزگارکردنی بەرجام ئەرکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەو مادام کۆمەڵگەی جیهانی واهەست دەکات بەرجام دە ستهاتێکی گرینگە دەبێ هەروەک ئێران بۆ پاراستنی بەبڕشتانەی لەهەوڵ دابێ.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی هەینی لە فڕگەی  پیکەن وتیشی: تائێستا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەجیاتی هەوڵی بەکردەوە بۆ پاراستنی بەرجام  ، زۆرتر قسەیان کردووە و بەیانییەی دەرکردووە.

زەریف بۆ شیکردنەوەی هەوڵی بەبڕشتانە وتی :  هەوڵی بە کردەوە بە تەواوی ئاشکرایە ، دەبێ ڕەوشی  پێوەندی ئابووری ئێران ئاسایی بکرێت و ئەمەش هەوڵێکە  کە بەرجام بە ئاشکرایی  ئاماژەی  پێ داوە . 

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: بڕیارنامەی بیست و دوو سی و یەکی ئەنجومەنی ئاسایش ئاماژە بەم پرسە دەکات  کەوایە پێویستە ئەگەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، وڵاتانی دیکەی ئەنجامی بەرجام و دۆستانی ئێران وەک چین و ڕووسیا هۆگری ئەوەن  ئەم دەستهاتە بپارێزرێت، دەبێ بە هەوڵی بەرشتانەیان ببنە هۆی ئەوەی خەڵکی ئێران لە بەرژەوەندییەکانی بەرجام کەڵک وەرگرن.

زەریف لە درێژەی سەفەرەکەی  بۆ چەند وڵاتی  ئاسیایی بەمەبەستی وتووێژ و چاوپێکەوتن لەگەڵ  کاربەدەستانی باڵای چین، سەبارەت بە پرسەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لەوان بەرجام ئەمڕۆ گەیشتە فڕگەی  پیکەن.

بۆچوونت