ئادار 18, 2019 07:25 Asia/Tehran
  • زەریف : کۆمەڵگەی جیهانیی دەبێ بۆ رزگارکردنی بەرجام هەنگاوی هەستپێکراو زیاد بکات

وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی رابردوو لە کۆتایی سەردانەکەی بۆ چەند وڵاتێکی ئاسیایی لە توویەتەر دا جەختی کردەوە کۆمەڵگەی جیهانیی دەبێ بۆ رزگارکردنی بەرجام ( رێککەوتنی ناڤۆکی ) هەنگاوی ئابوریی هەستپێکراو زیاتر بکات .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، موحەممەد جەواد زەریف لەم  پەیامە توییتەریەدا ئاماژەی کردە سەردانی بۆ وڵاتانی تورکمانستان ، هیندستان ، ژاپۆن و چین و گوتی : وتووێژی سودمەندی بووە لە کەربەدەسانی ئەم وڵاتانە لەوان شینزۆئابێ سەرۆک وەزیران و تارۆ کانۆ وەزیری دەرەوەی ژاپۆن و هەروەها وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین .

زەریف وتیشی کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی ، ئەندامانی بەرجام و شەریکەکانی ئێران دەبێ هەوڵی خۆیان بۆ گەڕانەوەی سەقام و رزگارکردنی بەرجام لە رێگەی هەنگاوی ئابووریی هەستپێکراو زیاد بکەن .

دوایین گۆڕانکاریەکانی رێککەوتنی ناڤۆکی و هەنگاوی یاسایی کۆماری  ئیسلامیی ئێران بۆ بەرنگاربونەوەی بەڵێن شکاندنی ئەمریکا و نەبوونی کردارێکی قەبوڵکراو لە لایەن ئوروپیەکانەوە بۆ جێبەجێ کردنی بەرجام لە تەوەرەکانی وتووێژی وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانی  بۆ ئەو چەند وڵاتە ئاسیاییە بوو .

بۆچوونت