Jul 03, 2019 13:12 Asia/Tehran
  •  بەرز ڕاگرتنی یادی ٢٩٠ موسافیری شەهیدی پەلامارە مووشەکییەکەی ئەمریکا لەساڵی١٩٨٨دا

ئەمڕۆ چوارشەممە دوانزەی پووشپەڕی ١٣٩٨ی هەتاوی ڕێکەوتی سێی تەموزی ٢٠١٩ی زایینی، ساڵڕۆژی پەلاماری مووشەکیی پاپۆڕی ئەمریکیی وینسنس بۆسەر فڕۆکەی موسافیرهەڵگری ئەیرباسی ئێرانە کە لە بەندەرعەبباس(باشوری ئێران) بەرەو دوبەی بەڕێوەبوو.

لە سێی ژوولای١٩٨٨، بەهۆی مووشەک تێگرتنی پاپۆڕی جەنگیی وینسنس لە فڕۆکەی موسافیرهەڵگری ئێران، هەموو ٢٩٠ موسافیرەکەی لەوان شەست و شەش منداڵ و پەنجاو سێ ژن شەهید بوون.

پاش کەوتنەخوارەوەی ئەو فڕۆکەیە، بەرپرسانی ئەمریکی بۆ پاسادانی ئەو تاوانکارییە، هۆکاری دژەبەیەکیان ڕاگەیاندو هەوڵیاندا ئەو کردە دوژمنکارانەیە وەک هەڵەیەک پێشان بدەن بەڵام بەسەرنجدان بە تەیاربوونی کەشتیی جەنگیی وینسنس بە پێشکەوتەترین سیستەمە ڕاداری و کۆمپیوتەریەکان وهەروەها ئاشکرابوونی جۆری فڕۆکەی لەحاڵی گەشتدا، دەرکەوت کە ئەگەری هەڵە لەئارادانەبووەو ئەو کردەیە، تەواو کردەیەکی دوژمنکارانە بووە.

ئەمڕۆ خێزانی قوربانیانی ئەو پەلامارە و بەرپرسان، بە گوڵبارانی شوێنی شەهادەتی٢٩٠ شەهیدی فڕۆکەی موسافیرهەڵگر لەئاوەکانی کەنداوی فارس، یادی قوربانیانی ئەو تاوانە دژە مرۆییە، بەرز ڕادەگرن.

 

سەرپەیڤ

بۆچوونت