Aug 13, 2019 11:52 Asia/Tehran
  • درێژەی هەڵوێستی دژبەرانەی پۆمپئۆ لە دژی ئێران

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە نزیکبوونەوە لە کاتی کۆتایی بایکۆتە چەکەمەنیەکانی رێکخراوی نەتەوەکان لە دژی ئێران ، هاوپەیمانانی ئەمریکای بۆ توندترکردنی گوشارەکان لە دژی ئێران بانگێشت .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، مایک پۆمپئۆ سەرلە بەیانیی سێشەممە لە بروسکەیەکی تویتەری دا نوسی : کاتی باقی ماو بۆ ئەوەی کە بایکۆتی چەکەمەنیی رێکخراوی نەتەوەکان لە دژی ئێران کۆتایی بێ و قەدەخەی سەردانی قاسمی سلێمانی هەڵگیرێ ، لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە .

مایک پۆمپئۆ بە بانگەشەی بێ سەقامکەرانە بوونی هەڵوێستی  ئێران گوتی ،  ئێمە لە هاوپەیمانان و شەریکەکانی خۆمان دەوێ زەخت و گوشارەکانی سەر رژێمی ئێران زیاتر بکەن .

 وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەدا لینکێکی لە ماڵپەڕی وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا داناوە کە تیایدا کاتی کۆتایی هاتنی بایکۆتی چەکەمەنی ئێران بە شێوەی کەمبونەوە دەچێتە پێش و بە گوێرەیەوە بایکۆتە چەکەمەنیەکانی ئێران رۆژی 18 ی ئوکتوبری 2020 کۆتایی دێ و دوای ئەوە ئێران دەتوانێ چەک بفرۆشێ و لە وڵاتانی وەک روسیا و چینیش چەک بکڕێ .

بەپەرۆشی لە کۆتایی هاتنی  بایکۆتەکانی رێکخراوی نەتەوەکان لە کاتێکدا دێتە ئاراوە کە حکومەتی ئەمریکا خۆیشی ، مای 2018 بە فەرمی کشانەوەی ئەمریکای لە رێککەوتنی ناڤۆکی راگەیاند و بە دانانی سیاسەتی گوشاری زۆرینە ، بایکۆتەکانی سەر ئێرانی گەڕاندنەوە .

وڵاتانی ئوروپاییش  لە هەمبەر بڕیاری ئەمریکادا ناکارا جوڵانەوە  .

بۆچوونت