Aug 14, 2019 18:55 Asia/Tehran
  • مووسەوی : ئێران لە یەمەنی یەکگرتوو پشتیوانی دەکا

وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرڤەی ئێران بە ئاماژەدان بە گوڕانکاریەکانی باشووری یە مەن پیداگری کرد: ئێران هەموو کات لە یەمەنی یەکگرتوو پشتیوانی دەکا وپاڕاستنی یەکپارچەیی بە بەرپرسایەتی هاوبەشی هەموو خەڵکی یەمەن دەزانێت.

"سەیید عەباس موسەوی" وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە وتی: هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعودی وئیماراتی کە بە هاوڕیەتی بەکرێگیروانیان وبە زۆربەی چەکە پێشکەوتووەکان وئەنجام دانی قەڵاچوو وکاول کاریی بەرفراوان نەیانتوانی ئیرادەی گەلی یەمەن تێک بشکینن ئێستاکە لە چوارچێوەی پیلانێکی گوماناوای لەدووی دابەش کردنی ئەم وڵاتەن . موسەوی بە ئاماژەدان بە ورەی خەباتکارانە  وڕاوستاوی گەلی یەمەن لە بەرانبەر پیلانی دەسدرێژکارانی سەعودی وئیماراتی هیواداری دەربڕی: بە ڕاگیرانی دەسدرێژی هاوپەیمانی سەعودی - ئیماراتی بۆسەر یەمەن ، پارت وگروپە جۆربەجۆرە یەمەنیەکان بتواننن بە سەرئەنجام گەیاندنی وتووێژە یەمەنی - یەمنیەکان زاڵ بن سەر کێشەکان ودەوڵەتێکی گشتداگر لە سەرانسەری یەمەن دابمەزرێنن. لە رٶژەکانی ئەم دواییە لە تێکەڵچوونی نێوان گروپە نیابەتیە ئیماراتیەکان وعەرەبستان لە ناوچەی " کریتر" لە باشووری شاری عەدەن ، دەیان کەس لە دوو لایەن وهەروەها خەڵکی یەمەن کوژران وبرینداربوون. تێکەڵچوونی نێوان هێزەکانی ئەنجومەنی ئینتقاڵی باشوور سەربە ئیمارات لە عەدەن لەگەڵ هێزەکانی عەبد ڕەبە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری وازلەکارهێناوی یەمەن کە لەژێر پشتیوانی عەرەبستانی سەعودی دایە ، لە یەکەمی ئۆت دەسپێکراوە. سەدان بنەماڵەی یەمەنی بە هۆی تێکەڵچوونەکان لە عەدەن لە گەمارۆ دان و لە دۆخی گوزرانی زۆر دژواردان وبە شێوەیەک لە دوابەدوای بڕانی ئاو لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی شار ، کەسانی سیڤێل داوای یارمەتی دەکەن. ئیمارات وعەرەبستانی سەعودی دوای پەلامار بۆسەر یەمەن لە مارسی ٢٠١٥ ، هەرکام بەش گەلێک لە م وڵاتەیان داگیر کردووە ولە بەکریگیروانی خۆجیی بۆ هەڵمەت لەدژی هێزە یەمەنیەکان کەڵک وەردەگرن.

سەرپەیڤ

بۆچوونت