Aug 16, 2019 08:40 Asia/Tehran
  • بەڕێکەوتنی نەوتبەرە ئێرانیەکە بەرەو دەریای نێوەڕاست

بەرپرسێک لە رێکخراوی دەریاوانیی ئێران گوتی : گەمیی گریس -1 بەرەو دەریای نێوەڕاست وەڕێدەکەوێ .

جەلیل ئیسلامیی جێگری سەرۆکی رێکخراوی بەندەرەکان و گەمیەوانیی ئێران شەوی رابردوو لە دیمانەیەکدا لە گەڵ کەناڵی ئەلعالەم جەختی کردەوە : بەر لە ئازادکرانی نەوتهەڵگری گریس - 1 و بە جێهێشتنی ناوچەی جەبەل تاریق ، بە هەوڵی زۆر، مەلەوانەکانی ئەم نەوتبەرە ئێرانیە ئازاد کران .

جێگری سەرۆکی رێکخراوی بەندەرەکان و گەمیەوانیی ئێران جەختی کردەوە : کاربەدەسانی ناوچەی جەبەل تاریق ئیر هیچ پاسایەکیان بۆ درێژەدان بە راگرتنی نەوتبەرە ئێرانیەکە نەبوو .

 جەلیل ئیسلامیی بە ئاماژە بەوەی کە ئێران لە هەمان سەرەتاوە گوتبووی ، ئامانجی نەوتهەڵگری گریس -1 سوریا نەبووە ، وتی : هۆکاری راگرتنی نەوتبەری بەریتانی لە گەرووی هۆرمز ، پێشێلکردنی سنوری ئاویی ئێرانە .

 بەپێچەوانە کەندو کۆسپ نانەوەی ئەمریکا و هەنگاوە گرژی سازکەرەکانی بەریتانیا ، دادگای باڵای ناوچەی جەبەل تاریق رۆژی پێنجشەممە دەنگی دا بە ئازاد کرانی خێرای نەوتهەڵگری گریس - 1 هەڵگری نەوتی ئێران .

 

سەرپەیڤ

بۆچوونت