Aug 31, 2019 07:22 Asia/Tehran
  • زەریف :ئەمریکا بە دوای شکست پێهێنانی سیستمی جیهانیە

وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی : ئەمریکا خەریکی خستنە ڕوی یەکێک لە توند و تیژترین ستراتژیە یەک لایەنە و دەمارگرژەکانە کە دەتوانێ بناغەی سیستمی جیهانیی تێک بشکێنێ .

محەممە جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی هەینی لە دیمانەیەکدا لە گەڵ هەواڵدەریی شینهوای چین وتیشی : ئێستا ئەمریکا بە یەک لایەنە خوازیی  خۆی بووە بە هەڕەشەیکی جددی بۆسەر سیستمی نێودەوڵەتیی و وڵاتانی دیکە .

 زەریف لە بارەی یەک لایەنەخوازیی ئەمریکا لە رێککەوتنی ناڤۆکیدا وتی : حکومەتی ئێستای ئەمریکا ستراتژیای تایبەت پێوشوێن دەگرێ کە دەتوانێ بۆ وڵاتانی دیکە و تەنانەت ئەمریکیەکان مەترسیدار بێ .

 وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها وێڕای شەرمەزار کردنی دەسوەردانی ئەمریکا لە چین  وهۆنگ کۆنگ وتیشی : ئێران هەمیشە خوازیاری وتووێژ بۆ گەیشتن بە تێگەیشتنی بەرامبەرە و لەسەر ئەم باوەڕەیە دەسوەردان ناتوانێ کێشەکان یەک لا بکاتەوە .

 وەزیری دەرەوەی ئێران دوای  دیدار و وتووێژ لە گەڵ کاربەدەستانی چین و ژاپۆن و مالزیا ، دوێنێ هەینی گەڕایەوە تاران .

سەرپەیڤ

بۆچوونت