Sep 03, 2019 19:24 Asia/Tehran
  • زەریف: ئێران لە کارلێک کردنی  ئەرینی سووریا و ڕێکخراوەی  نەتەوەکان لایەنگری دەکا

وەزیری دەرەوەی ئێران بە جەختکردن لە سەر ئیرادەی تاران بۆ چارەسەر کردنیی قەیرانی سوریا لە ڕیگای سیاسی،لەهەر چەشنە تەعامۆڵی ئەرێنی دیمەشق و ڕێکخراوەی نەتەوەکان پشتگری کرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا،"موحەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە دیداری"گیر پێتێرسن" نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە کارو باری سوریا لە تاران، بە ئاماژە بە هەوڵەکانی ئێران لەپێناو چارەسەری قەیرانی سوریا گوتی: گوشارەکانی دەوڵەتی ئەمریکا پێش دەگرێت لە پێکهاتن و دەستپیکرانیی کاری لیژنەی یاسای بنەڕەتی سوریا.

زەریف بە باسکردنی ئەمەی ئێران لە بواری بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم  ودەمارگرژی هەوڵی زۆری داوە ،گوتیشی؛ تاران بەردەوام بە دوای  پەرەی پیوەندییەکانیی سوریا و ڕێکخراوەی نەتەوەکان بووە.

"گیر پێتێرسن" نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە کارو باری سوریا یش دوایین هەوڵەکانی لە  ڕاوێژەکان  دا لەگەڵ وڵاتانی دیکەی لێکدایەوە.

 وەزیری دەرەوەی ئێران  و نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە کارو باری سوریاهەروەها بە پێداچوونەوە بە سەر گۆڕانکارییەکانی سیاسی سوریا و هەوڵەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و وڵاتانی دەستەبەر کەرەوەی پرۆسەی ئاستانە،لەبارەی پێکهاتن و دەستپێکرانیی کاری لیژنەی یاسای بنەڕەتی سوریا بیرو ڕایان گۆریەوە.

سەرپەیڤ

بۆچوونت