Sep 09, 2019 07:37 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی ڕێ و ڕەسمی تازیەداریی شەوی تاسوعای حسەینی بە ئامادە بوونی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی

ڕێ و ڕەسمی تازیەداریی شەوی تاسوعای حسەینی بە ئامادە بوونی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە حسەینیەی ئیمام خومەینی(رە) بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، لەم ڕێ و ڕەسمەدا کۆمەڵێک لە بەرپرسان و هەزاران کەس لە جەماوەری تازیەدار بەشدار بوون.

ڕێ و ڕەسمی شینگێڕانی ڕۆژانی شەهید بوونی حەزرەتی ئەباعەبدوڵڵای حسەین(ع)، ئیمامی سێهەمی شێعەکانی جیهان لە شەوی حەوتەم هەتا دوانزەی موحەڕڕەمی 1441 کۆچیی مانگی واتە شەشەم هەتا یانزەی سپتامبەری 2019 بۆ ماوەی شەش ڕۆژ لە حسەینیەی ئیمام خومەینی(رە)ی تاران دا بەڕێوە دەچێت.

ڕێ و ڕەسمی تاسوعای حسەینی شەوی ڕابردوو هاوکات لە سەرتاسەری ئرانی ئیسلامی بەرژا کراو یادوبیرەوەریی ئیمامی حسەین(ع) و 72 کەس لە یارانی ئەمەگداری ڕێزی لێ گێرا.

بۆچوونت