Sep 11, 2019 07:31 Asia/Tehran
  • ئێرانی ئیسلامی لەماتەم و شینگێڕیی شامی غەریبانی سەییدوشوهەدا(ع)

ڕێوڕەسمی شامی غەریبانی حەزرەتی ئەباعەبدوڵڵاهولحوسێن(ع) ، دوێشەو لەمزگەوت، حوسێنیەو تەکییەکانی سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی بەڕێوە چوو.

بەملوێنان کەس لە سەرتاسەری ئێران ، شەوی ڕابردوو لە ڕێوڕەسمی شامی غەریبانی ئالوبەیتی ئیمام حوسێن(ع) بەئامادەبوون لە حوسێنیەکان، مزگەوت و تەکییەکان، پاش خوێندنی نوێژی مەغریب و عیشا بۆ سەییدو سالاری شەهیدان و یارانی بەوەفای بەڕێزیان وبەدیلگیرانی ڕۆڵەکانی ئیمامی سێهەمی شیعەکانی جیهان، کۆڕی ماتەمینیان بەڕێوەبرد و ڕێزیان گرت لە یادی غوربەتی دیل و یەخسیرانی کەربەلا.

تازیەداران لەکاتێکدا کە مۆمی هەڵکراویان لەدەستدابوو هاوخەمییان دەربڕی لەگەڵ "عقیلە بەنی هاشم" و پەیام هێنەری کەربەلا حەزرەتی زەینەبی کوبڕا(س) خوشکی خودان ڕێزی ئیمام حوسێن(ع) و قافلەی یەخسیرانی دەشتی نەینەوا. لە کەربەلاش بەملوێنان زیارەتکار بەیادی شامی غەریبانی ئالوبەیتی ئیمام حوسێن(ع)، گریان و شینیان گێڕا.

شامی غەریبان، بیرهێنەرەوەی ئاوارەیی ئالوبەیتی ئیمام حوسێن(ع) و یەخسیران و منداڵە بەجێماوەکانی ڕووداوی کەربەلایە کە لە ئێوارەی ڕۆژی عاشورا، بێ پشت و پەنا لە تاریکایی شەودا، لە بیاوانی کەربەلا مابوونەوە.

بۆچوونت