Sep 13, 2019 17:41 Asia/Tehran
  • ڕەحمانی فەزڵی : ئێران لە هێڵی پێشەوەی خەباتی  دژی مادە هوشبەرکانە

وەزیری ناوخۆی ئێران بە وتنی ئەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هێڵی پێشەوەی خەباتی دژی مادە هوشبەرکانە جەختی کرد : ئێران کردەوەگەلێکی زۆری لە بواری خەباتی دژی مادە هۆشبەرەکان ئەنجام داوە .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی ئیرنا ، عەبدوڵڕەزا  ڕەحمانی فەزڵی  لە دیداری  زاپئلسکی ئولگ  سەرۆکی دەزگەی خەباتی دژی ماددە هۆشبەرکانی قرقیزستان لە بیشکەک  ، وێڕای جەخت کردن  لە سەر ئەوەی کە  ئێران  سەرەڕای  وەرنەگرتنی  یارمەتیگەلی نێونەتەوەیی  خەباتی  دژی  مادە هوشبرەکان درێژە  پێ ئەدات  وتی :  ئێران  لە  بواری جۆربەجۆری خەباتی دژی مادە هوشبەرەکان  ئامادەیی  هەیە  هەموو ئەزموونەکانی خۆی ڕادەستی  قرقیزستان  بکات . ڕەحمانی فەزڵی وێڕای  ئاماژە بە  ڕادەی چاندن و بەرهەم هێنانی   مادەی سڕ کەر لە ئەفغانستان وتی : سەرەڕای  ئەوەی کە  ئەمریکاییەکان لە ئەفغانستان  بە هەموو  ئیمکاناتەوە  ئامادەن   هیچ جۆرە  خەباتێک بە دژی  مادەی سڕ کەر  لە ئەفغانستاندا بە دی نابەت . زاپولسکی ئولگ  سەرۆکی دەزگەی خەبات بە دژی  مادەسڕکەرەکانی  قرقیزستاتیش  لە و دیدارەدا   داوای  لە   ئێران کرد  یارمەتی  قرقیزستان  بدات لەو بوارەدا . وەزیری ناوخۆی   ئێران  بەرلەو  دیدارە سەردانی بەشگەلی جۆراوجۆری دەزگەی  خەبات بە دژی  مادەی سەڕکەری  قرقیزستانی کرد . ڕەحمانی فەزڵی   بۆ دیدار و  وتووێژ  لە گەڵ  کاربەدەستانی  پلە بەرزی  قرقیزستان  ڕۆژی پێنجشەمە گەیشتە بیشکەکی  پێتەختی ئەو وڵاتە .

بۆچوونت