Oct 09, 2019 16:48 Asia/Tehran
  • دەوڵەتی ئێراق هەگبەی نوێی چاکسازی بەر ڕوانگەی ناڕازیانیان ڕاگەیاند

دەوڵەتی عێراق دوهەمین هەگبەی جێبەجێ کردنی بە جێ هێنانی داوکاری وچاکسازی بەر ڕوانگەی ناڕازیانی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەی ئەم وڵاتەی بە چڕوپڕی لەسەر کاردۆزینەوە و بەدی هێنان وڕەخسانی هەل ودەرفەتی کار ڕاگەیاند .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، هەگبەی جێبەجێ کردنی دەوڵەتی عێراق بۆ بەدی هێنانی هەل ودەرفەتی کار بۆ گەنجانی هەژدە هەتا ٣٥ساڵ لە سێ بەشێ کشت وکاڵ ، پیشەسازی وتیجارەت پیداگری دەکات. لە بڕگەکانی تری ئەم هەگبەیە، دامەزرانی لێژنەی باڵا بۆ دابەش کردنی زەویە ئاوەدانەکانی نێوان چین وتوێژە هەژارەکانی کۆمەڵگە ، بە گەشە پیدانی پلانی شارەکان وگوڕانی جنسی بڕیک لە زەویەکانی کشت وکاڵ بۆ ئاوەدانکاریە. هەوڵ بۆ کردنەوەی فیڕگەی حیرفەیی وتەکنیکی وڕاهێنانی تەکنیکی جۆربەجۆر بۆ گەنجانی بیکار ولەبەردەست دانانی بیناکان وسولەکانی دەوڵەتی غەیرە چالاک بۆ گەنجان بۆ جێبەجێ کردنی گەڵاڵەکانی کاردۆزینەوە لە بەشەکانی تری هەگبەی جێبەجێ کردنی دەوڵەتی عێراقە. بڕیک لە پارێزگاکانی عێراق لەوان بەغدا لە ڕۆژەکانی ئەم دواییە شایەتی بەڕێوە چوونی خۆپێشاندان لە ناڕەزایەتی دەبڕین بە دۆخی نالەباری  خزمەت گوزاری گشتی ، نەبوونی دەرفەتی کاروگەندەڵی ئیداری بوون.  شەپۆلی خۆپێشاندان لە عێراق ڕۆژی یەکشەممە هاوکات لەگەڵ کاردانەوەی بەرپرسان وڕاگەیاندنی یەکەمین هەگبەی جێبەجێ کرانی داواکاری خۆپێشاندەران لە لایەن " عادڵ عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە ، دامرکایەوە. 

سەرپەیڤ

بۆچوونت