Oct 12, 2019 16:16 Asia/Tehran
  • شەمخانی : شەڕخوازیی و شەڕانگێزیی لەڕێگا ئاویە جیهانییەکان بێ وەڵام نامێنێ

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە کاردانەوە بە کرانەئامانجی نەوتبەری ئێرانی لەدەریای سور پێی داگرت: چەتەگەریی دەریایی و شەڕخوازیی لە ڕێگا ئاوییە جیهانییەکان بێ وەڵام نامێنێ.

نەوتبەری ئێرانیی "سابیتی" سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی لە شوێنێک لەنزیک کۆریدۆری تێپەڕینی ئەو نەوتبەرە لە رۆژهەڵاتی دەریای سور، دوو جار و بەمەودای نزیک بەنیو کاژێر کرایەئامانج و زیانی پێگەیشت.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "عەلی شەمخانی" سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رۆژی شەممە بەئاماژە بەوەی کە ئەو کردانە بەئامانجی ناهێمن کردنی ڕێگای هاتووچۆی گەمییە تیجارییەکان ئەنجام دەگرێ، وتی: بە تاووتوێی گرتە ڤیدیۆییەکان و سەنەدو بەڵگە هەواڵگرییە کۆکراوەکان، هۆکاری سەرەکیی ئەو ڕووداوە پڕمەترسییە دەست کەوتووە.

شەمخانی وتی: کۆمیتەی تایبەتی تاووتوێی پرسی هێرش بۆسەر نەوتبەری سابیتی کە لەنزیک لێوارەکانی عەرەبستان لە دەریای سور بەدوو مووشەک پێکرا، پێکهاتووەو راپۆرەکەی بەزوویی بۆ بڕیاردان دەنێردرێتە ناوەندە بەرپرسەکان.

بۆچوونت