Nov 17, 2019 16:53 Asia/Tehran
  • تیمی  هەڵبژاردەی  شمشێر بازی  ئێران  لە کۆی  هەشت تیمی  سەرتری  جامی جیهانی  چووە قۆناغی سەرتر

تیمی هەڵبژاردەی شمشێر بازی سابری ئێران بە سەرکەوتن لە هەمبەر ژاپون گەیشتە قۆناغی بەر لە کۆتایی جامی جیهانی میسر .

بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی   پەیامنێری مێهر ،  پێشبڕکیێ  تیمەکانی هەڵبژرادەی  شمشێر بازی  ئێران و ژاپۆن   لە  جامی جیهانی  میسر و لە قوناغی بەرلە کۆتایی  ئەو کێبەرکێیزانە  ئەمڕۆ یەکشەمە بەڕێوە چوو . لەو کێبەرکێیانەدا  تیمی هەڵبژرادەی  شمشێر بازانی  ئێرانی  بە ئاکامی  نزیک بە 45 بە سر 44  خەنیمی خۆی شکست دا  و  ڕەوانەی کۆڕی هەشت تیمی  سەرتری  کێبەرکێیەکان بوو . موجتەبا عابدینی   عەلی  پاکدامەن  موحەمەد ڕەهبەری  و موحەمەد  فەتووحی   ئەندامانی  تیمی  هەڵبژرادەی  شمشێر بازی  چەکی  سابری  ئێران لە جامی  جیهانی  میسرن  بە ڕاهێنەری  پەیمان  فەخری .

بۆچوونت